توركیا: له‌ناو عێراق ئۆپه‌راسیۆن له دژی په‌كه‌كه ئه‌نجام ده‌ده‌ین
ده‌ڵێت: ئه‌مه‌ریكا هاوكاریمان ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
مه‌ولوود چاوش ئۆغلو، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا رایگه‌یاند، ئه‌نقه‌ره له دژی ئه‌ندامانی پارتی كرێكارانی كوردستان، (په‌كه‌كه)، ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی له‌ناو خاكی عێراق ئه‌نجام ده‌دات.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ كه‌نالی "الجزیره"ی قه‌ته‌ڕی گوتی: "په‌كه‌كه ده‌یه‌وێت بنكه‌ی سه‌ربازی له شنگال دابمه‌زرێنێت و بیكاته قه‌ندیلی دووه‌م، ئێمه‌ش رێگه به‌وه ناده‌ین".
چاوش ئۆغلو راشیگه‌یاند، پارتی كرێكارانی كوردستان، توركیا ده‌كاته ئامانج، بۆیه ئه‌نقه‌ره له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی توركیا، به‌ره‌نگاری ده‌بێته‌وه.
پێشتریش وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، رایگه‌یاندبوو، له دوایین سه‌ردانی ریكس تیلهرس، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ توركیا، ئاماده‌یی وڵاته‌كه‌ی بۆ هاوكاریكردنی توركیا راگه‌یاندبوو، به‌تایبه‌تیش بۆ ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی سه‌ربازی له دژی په‌كه‌كه.