مالیكی مووشه‌كبارانه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا ره‌تده‌كاته‌وه
هه‌ڵوێستی مالیكی سه‌باره‌ت به مووشه‌كبارانه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا
K24 - هه‌ولێر:
نووری مالیكی، جێگری سه‌رۆك كۆماری عێراق، رایگه‌یاند، ئه‌مه‌ریكا له مووشه‌كبارانه‌كه‌ی شعێرات، ئامانجی دیكه‌ی هه‌یه، نه‌ك وه‌ك ئه‌وه‌ی بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كات "كه گوایه له دژی به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیاییه".
نووری مالیكی، راشیگه‌یاند، پێده‌چێت په‌یامه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ چه‌ند سه‌رۆكێكی دیكه بن له ناوچه‌كه، بۆ ئه‌وه‌ی پێیان بڵێت: "ئێمه به‌هێز مامه‌ڵه ده‌كه‌ین و پێویستمان به لێكۆڵینه‌وه‌ی ورد و بڕیاری نێوده‌وڵه‌تی نییه بۆ لێدان له سه‌روه‌ری وڵاتان".
مالیكی گوتی: "لۆژیك و یاسا له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ورده بۆ ده‌ستنیشانكردنی به‌كارهێنه‌رانی چه‌كی كیمیایی، بۆ ئه‌وه‌ی دواتر سزا بدرێت، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌وه ئه‌نجام نه‌درا".
مالیكی ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، به‌كارهێنانی هێز له دژی تیرۆریستان ده‌توانرێت پاساوی بۆ بهێنرێته‌وه، به‌ڵام به‌كارهێنانی هێز له دژی ده‌وڵه‌تێك، به كارێكی مه‌ترسیدار داده‌نرێت.