شەڕ لە كۆڵانە تەنگەبەرەكانی مووسڵ درێژە دەكێشێ

ھاووڵاتیان دەخوازن ناخۆشییەكانیان كۆتایی بێت

K24 - مووسڵ

خه‌ڵكی مووسڵ چاوه‌ڕوانی كۆتاییهاتنی شه‌ڕی موسڵ ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدا ئێستا شه‌ڕ كه‌وتووه‌ته‌ كوچه‌ و كۆڵانه‌ ته‌نگه‌به‌ره‌كانی به‌شی رۆژئاوای مووسڵ، هاوكات هاووڵاتیانی مووسڵ به‌ هیوان له‌ زووترین كاتدا، ناخۆشییه‌كانیان كۆتایی بێت و ئه‌گه‌رچی وه‌ك خۆشیان ده‌ڵێن: داعش تامی هیچ شتێكی لای ئه‌وان نه‌هێشتووه‌.