ئه‌مریكا واز له سوریا ناهێنێت
هه‌ره‌شه‌ی ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌ی زیاتر و سزای ئابووری به‌سه‌ر سوریا ده‌كات
K24 – هه‌ولێر
پاش ئه‌وه‌ی باڵیۆزی ئه‌مریكا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئاماده‌یی واشنتۆنی بۆ ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌ی زیاتر به‌رامبه‌ر رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د خسته‌ڕوو، وه‌زیری خزێنه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاند سزای نوێ به‌سه‌ر رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د ده‌سه‌پێنن.
رۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه، وه‌زیری خزێنه‌ی ئه‌مریكا، ستیڤن مونوچن به ئاماژه‌پێدان به‌وه‌ی كه ئابڵۆقه ئامرازی گرنگن، گووتی له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا سزای نوێ به‌سه‌ر رژێمی سوریا ده‌سه‌پێنین.
له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر بانگهێشتی روسیا، نیكی هیلی باڵیۆزی ئه‌مریكا هۆشداری دایه به‌شار ئه‌سه‌د و رایگه‌یاند واشنتۆن ئاماده‌یه بۆ ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌ی زیاتر دژی حكومه‌تی سوریا، به‌ڵامی هیواشی خواست پێویستی به كرده‌وه‌ی زیاتر نه‌بێت.
هه‌روه‌ها هێرشی مووشه‌كیی وڵاته‌كه‌ی بۆ سه‌ر سوریا به كرده‌وه‌یه‌كی له جێگه‌ی خۆیدا زانی و پێداگریشی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كرد كاتێ كه له شوێنێك چه‌كی كیمیایی به‌كار دێت، ئه‌مریكا ده‌سته‌وه‌ستان ناوه‌ستێت.
هه‌ر له كۆبوونه‌وی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش، جێگری باڵیۆزی روسیا رایگه‌یاند "كرده‌وه‌ی نایاسایی ئه‌مریكا به توندی شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ین و كاریگه‌رییه‌كی جیدی بۆ سه‌ری سه‌قامگیری ناوچه و جیهان ده‌بێت".
هه‌ر له‌م باره‌وه سه‌رۆكوه‌زیرانی روسیا دمیتری مێدڤێدێڤ رایگه‌یاند "به‌هۆی ئه‌م هێرشه‌وه، ئه‌مریكا ته‌نیا هه‌نگاوێك بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی سه‌ربازی له‌گه‌ڵ روسیا مه‌ودای هه‌بوو".