هێرشكاره‌كه‌ی ستۆكهۆلم ده‌ستگیركرا
چوار كه‌س به‌هۆی شێلاندنی به بارهه‌ڵگرێك گیانیان له‌ده‌ستدا
K24 – هه‌ولێر
پۆلیسی سوید رایگه‌یاند هێرشكاره‌كه‌ی سه‌نته‌ری شاری ستۆكهۆلمی پایته‌خت ده‌ستگیركرا، پاش ئه‌وه‌ی شۆفێرێك به بارهه‌ڵگرێك به‌سه‌ر حه‌شیمه‌تی خه‌ڵك كه‌وت و به‌هۆیه‌وه چوار كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و 15 دیكه‌شی برینداربوون.
گوته‌بێژی پۆلیس، لارس بیسترۆم رایگه‌یاند له‌وانه‌یه كه‌سانی دیكه‌ش ده‌ستیان هه‌بووبێت له‌م هێرشه‌دا، به‌ڵام جارێ نازانین.
هێرشكاره‌كه له ناوچه‌یه‌كی باكووری ستۆكهۆلم به تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌ی تیرۆریستی ده‌ستگیركرا.
میدیاكانی سوید بڵاویانكرده‌وه هێرشكاره‌كه ئه‌و بارهههڵگرهی دزیوه، كه سه‌ر به كۆمپانیایه‌كی به‌رهه‌مهێنانی بیره‌یه.
شایه‌تحاڵێكی رووداوه‌كه گووتی " له كناری دووكانێك وه‌ستابووین، لهناوكادا ده‌نگێك هات و خه‌ڵك ده‌ستیان به قیژه قیژ كرد، كاتی سه‌یرمان كرد، دیتمان بارهه‌ڵگرێك له‌ناو دووكانه‌كه دایه.
به پێی هه‌واڵێكی رۆیته‌رز، رادیۆی گشتی سوید له زاری به‌رپرسێكی ئه‌ڵمانی بڵاویكرده‌وه، ئه‌وه‌ی ده‌ستگیركراوه به ره‌گه‌ز ئوزبهكییه. گوته‌بێژی پۆلیسی سوید هیچ لێدوانێك له‌م باره‌وه نه‌دا.
