توركیا پلان بۆ هێرشكردنه‌سه‌ر په‌كه‌كه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان و عێراق داده‌ڕێژێت

"ده‌یانه‌وێت شنگال بكه‌نه‌ قه‌ندیلی دووه‌م"

K24 - هه‌ولێر:

ئۆپەراسیۆنەكانی سوپای توركیا بۆ لەناوبردنی گەریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان"پەكەكە" چڕدەكرێنەوە و لە چەند مانگی داهاتوودا پەلدەهاوێژن بۆ عێراق و سوریا.

مەولود چاوش ئۆغلۆ، وەزیری دەرەوەی توكیا، ئاشكرای كرد، خەریكی دارشتنی پلانێكن بۆ ھێرش كردنە سەر گەریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان پەكەكە لە سنوری باشوری كوردستان و عێراق.

ئۆغلو ئاماژەی بەوە كرد، پەكەكە دەیەوێت بنكەیەكی سەربازی لە شنگال دروست بكات و بیگۆرێت بۆ قەندیلی دووەم, بەڵام ئەوان رێگەیان پێنادەن ئەو كارە بكەن.

وەزیری دەرەوەی توكیا جەختیكردووە، پەكەكە، توركیای كردووتە ئامانج و ئەنقەرە رووبەڕووی ئەو گروپە دەبێتەوە لە ناوخۆ و دەرەوەی توركیا.