سوپای ئه‌مریكا وێنه‌ی نوێی بۆمبارانی فڕۆكه‌خانه سه‌ربازییه‌كه‌ی سووریا بڵاوده‌كاته‌وه
به‌گوێره‌ی وێنه‌كان مووشه‌كه‌كان ئامانجه‌كانیان پێكاوه
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ شه‌ممه، سوپای ئه‌مریكا، ژماره‌یه‌ك وێنه‌ی ئه‌و فڕۆكه‌خانه‌یه‌ی رژێمی سووریای بڵاوكرده‌وه، كه له كاتی مووشهكبارانكردنیدا، له رێگه‌ی مانگه ده‌ستكرده‌كانه‌وه وێنه‌گیراون.
سوپای ئه‌مریكا ده‌رباره‌ی ئه‌و 3 وێنه ره‌ش و سپییه‌ی بڵاویكردووه‌ته‌وه رایگه‌یاندووه" له وێنه‌كاندا پێكانی ئامانجه‌كان روونه و زه‌ره‌ر و زیان به‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی شه‌عیراتی سه‌ربازی كه‌وتووه".
به‌گوێره‌ی وێنه‌كان زیانێكی زۆر به‌ر فڕۆكه‌كانی ناو فرۆكه‌خانه‌كه و ژێرخانی فڕۆكه‌خانه‌كه كه‌وتووه، هه‌ر چه‌نده حكومه‌تی سووریی پێشتر رایگه‌یاندبوو، زیانێكی ئه‌وتۆیان به‌رنه‌كه‌وتووه.
به‌ره‌به‌یانی رۆژی هه‌ینی، ئه‌مریكا، وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌ك به‌رامبه‌ر به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی له‌لایه‌ن رژێمی سووریاوه، 59 مووشه‌كی ئاراسته‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی سه‌ربازی شه‌عیرات له نزیك شاری حمس كرد و به توندی ئه‌و بنكه سه‌ربازییه‌یان كرده ئامانج.
پاش بۆمبارانه‌كه، روانگه‌ی سووری رایگه‌یاند" به‌هۆی مووشه‌كه‌كانه‌وه، فڕۆكه‌خانه‌كه توانای به‌كارهێنانی له ده‌ستداوه.