به‌شار ئه‌سه‌د ده‌چێته ژێر زه‌وی
له ترسی كوشتنی له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه،ژیانی وه‌ك بن لادن و سه‌ددام و به‌غدادی لێدێت
K24 - هه‌ولێر:
پارێزبه‌ندییه‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د و خێزانه‌كه‌ی، كه له‌ساڵی 1970 به ده‌ستێكی ئاسنین فه‌رمانڕه‌وایی سوریان، كۆتاییهات.
دوای مووشه‌كبارانه‌كه‌ی ئه‌مریكا، ئه‌سه‌د، هه‌ستی به‌وه‌كردووه له‌وانه‌یه ئیتر ژیانی كهوتووتبێته مه‌ترسییه‌وه‌و ناتوانێت وه‌ك ساڵانی رابردوو به ئازادی ده‌ركه‌وێت.
ئه‌سه‌د له ماوه‌ی جه‌نگه شه‌ش ساڵه‌كه‌یدا، هه‌ستی به ئاسایش و ئارامی ده‌كرد، چونكه له ژێر چاودێری و پاراستنی مۆسكۆ و تاران و "حزبوڵڵا"دا بوو، به‌ڵام دواتر لێدانه‌كه‌ی تره‌مپ هات، كه له‌وانه‌یه جگه له سزای كیمیابارانه‌كه، په‌یامێك بێت تا له داهاتووشدا هه‌ڵه‌ی له‌و جۆره دووباره نه‌كاته‌وه، ئه‌م ره‌وشه نوێیه‌ش زۆرتر ماندووی بكات.
له‌وانه‌یه ئێستا تره‌مپ بیر له گۆڕینی رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د بكاته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ش په‌نا بۆ كوشتنی ببات و ئه‌وه‌ش پرسێكی پێشنیاركراو بووه بۆی، ئه‌و پرسه‌ی هیچ كاتێك سه‌رۆكی پیشوو "ئۆباما" بیری لێنه‌ده‌كرده‌وه".
بۆیه له ئێستا به دواوه، ژیانی به‌شار ئه‌سه‌د گۆڕاوه، دوای 6 ساڵ له ململانێی خوێناوی، ئێستا راوێژكاره‌كانی رێنمایی ده‌كه‌ن له حه‌شارگه‌كانی ژێر زه‌ویدا خۆی حه‌شاردات.
ئه‌وه‌ش ئه‌و دۆخه‌یه، به‌شار ئه‌سه‌د، ده‌خاته ئه‌و دۆخه‌ی كه "ئوسامه بن لادنی تا كوشتنی تێدابوو، یان سه‌ددام حسێن و ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی رێبه‌ری داعش و هه‌موو سه‌ركرده‌ی گرووپه تیرۆریستییه‌كانی دیكه كه چوونه‌ته ناو لیستی ئه‌وانه‌ی ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت بیانكوژێت.
بۆیه ئه‌سه‌د ناچاره خۆی له چاوی مانگه ده‌ستكرده‌كان بشارێته‌وه، یان له ژێر زه‌ویدا بژی و مۆبایله‌كه‌ی له خۆی دووربخاته‌وه.