دوای تۆماهۆكه‌كانی ئه‌مریكا، رووسیا مووشه‌كهاوێژی كالیبه‌ر ده‌نێرێته كه‌ناراوه‌كانی سووریا
رووسیا كه‌شتییه‌كی سه‌ربازی بۆ كه‌ناراوه‌كانی سووریا ده‌نێرێت
K24 - هه‌ولێر:
ئاژانسەكانی هه‌واڵ له رووسیا، بڵاویانكردووەتەوە" رووسیا كەشتییەكی مووشەكھاوێژ، كه ناوی "ئەمیرال گریگۆرۆڤیچ"ـی ڵێنراوه، به‌ره‌و كه‌ناراوه‌كانی سووریا خستووه‌ته رێگا و كه‌شتییه‌كه‌ش لە دەریای رەشەوە بەرەو دەریای ناوەراست بەڕێكەوتووە و بریاروایە لە كەناراوەكانی سووریا له‌نگه‌ر بگرێت.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، كەشتییەكە مووشه‌كی كالیببه‌ری هه‌ڵگرتووه و دەتوانێت له دووریی 300 كیلۆمەتره‌وه ئامانجەكانی بپێكێت.
دوای ھێرشە مووشه‌كییه‌كه‌ی ئەمریكا بۆ سه‌ر بنكه‌ی سه‌ربازی شه‌عه‌یرات له نزیك شاری حمس، رووسیا رایگەیاند" بنكە سەربازییەكانی لە سووریا بەھێزدەكات".