سوورییه‌كان ناوی تره‌مپیان گۆڕیوه
"خۆشمانده‌وێی ئه‌بو ئیڤانكا"
K24 - هه‌ولێر:
به گوێره‌ی وێبسایتی ئه‌لعه‌ره‌بییه، له دوای مووشه‌كبارانكردنی بنكه‌ی سه‌ربازی ئاسمانی شعێرات له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه، سوورییه‌كان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ناوی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكایان گۆڕیوه و پێیی ده‌ڵێن: "ئه‌بو ئیڤانكا".
به‌شێك له به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، كه سه‌ر به ئۆپۆزیسیۆنی سووریا‌ن، "ئه‌بو ئیڤانكا" به‌وه وه‌سف ده‌كه‌ن، كه خاوه‌ن به‌ڵێنه و توانیویه‌تی به‌ڵێنی خۆی بباته سه‌ر و له به‌رامبه‌ر به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیای، به‌شار ئه‌سه‌دی سزا داوه.
هاوكات "ئه‌بو ئیڤانكا" به باراك ئۆباما، سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا به‌راورد ده‌كه‌ن، كه دوای ئه‌و هه‌موو ساڵه و به‌ڵێندان به سزادانی ئه‌سه‌د، نه‌یتوانی هیچ كاردانه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئه‌رزی واقیع هه‌بێت.
سوورییه‌كان وێنه‌یه‌كی تره‌مپیان بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه به به‌رنامه‌ی فۆتۆشۆپ "ته‌ڕبووش" یاخود كڵاوێكی سووری‌یان خستووه‌ته سه‌ر و له‌سه‌ر وێنه‌كه‌ش نووسیویانه "منحبك"، كه به زاراوه‌ی سووری واتا "خۆشمانده‌وێی".
ئه‌و كاردانه‌وه‌ی سوورییه‌كان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، دوای ئه‌وه دێت، كه ئه‌مه‌ریكا به 59 مووشه‌كی تۆماهۆك كروز، بنكه‌ی سه‌ربازی ئاسمانی شعێراتی بۆردومان كرد.
مووشه‌كبارانكردنی ئه‌و بنكه سه‌ربازییه‌ش، دوای كیمیاییبارانكردنی ناوچه‌ی خان شێخۆنی ئیدله‌بی سووریا دێت، كه فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی سوپای ئه‌سه‌د، بۆردومانییان كرد، به‌هۆیه‌وه نزیكه‌ی 100 كه‌س گیانییان له‌ده‌ستدا و 600 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.