كۆشكى سپى: سياسه‌تمان نه‌گۆڕاوه و پشتيوانى عێراق ده‌كه‌ين
جێگرى سه‌رۆكى ئه‌مريكا مايك پێنس په‌يوه‌ندى به حه‌يده‌ر عه‌بادييه‌وه كردووه.
K24 – هه‌ولێر:
حكومه‌تى عێراق رايگه‌ياند، جێگرى سه‌رۆكى ئه‌مريكا مايك پێنس په‌يوه‌ندى به حه‌يده‌ر عه‌بادى سه‌رۆك وه‌زيرانه‌وه كردووه.
به‌گوێره‌ى به‌ياننامه‌يه‌كى حكومه‌ت، له‌و په‌يوه‌ندييه‌دا پێنس، جه‌ختى له‌سه‌ر به‌رده‌وامى پشتيوانييه‌كانى ئه‌مريكا بۆ حكومه‌تى به‌غدا كردووه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها هاتووه: له په‌يوه‌ندييه‌كه‌دا ره‌وشى سووريا و بۆردومانكردنى ئه‌و وڵاته له لايه‌ن ئه‌مريكاوه تاوتوێكراوه.
له به‌ياننامه‌كه‌ى حكومه‌تى عه‌باديدا هاتووه: پێنس دووپاتيكردووه‌ته‌وه، كه سياسه‌تى ئه‌مريكا له ناوچه‌كه نه‌گۆڕاوه.
هه‌روه‌ها به عه‌بادى راگه‌ياندووه، ئه‌مريكا ئه‌وله‌ويه‌تى ئه‌وه‌يه داعش تێكبشكێنرێت.
حكومه‌تى عێراق له باره‌ى ره‌وشى سوورياوه به‌ياننامه‌يه‌كى ده‌كردووه و رۆيته‌رز له باره‌ى به‌ياننامه‌كه‌وه نووسيويه‌تى: به‌غدا زۆر به زه‌حمه‌ت توانيويه‌تى هاوسه‌نگى له نێوان ئێران و ئه‌مريكا له باره‌ى سوورياوه رابگرێت.
له به‌ياننامه‌كه‌ى عێراقدا ئيدانه‌ى هێرشى كيميايى خان شێخۆن كراوه، به‌ڵام ئاماژه به ناوى ئه‌سه‌د نه‌كراوه و له برى ئه‌وه داواى لێكۆڵينه‌وه‌ى نێوده‌وڵه‌تى كراوه.
هه‌ر له به‌ياننامه‌كه‌دا هاتووه: ده‌ستتێوه‌ردان و رێكارى به په‌له كاريگه‌رى نه‌رێنيان له‌سه‌ر هه‌وڵه‌كانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر ده‌بێت.