ئه‌ردۆغان: ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێت توركيا به‌هێز بێت ده‌نگ به به‌ڵێ بده‌ن
داواى له هاووڵاتيانى وڵاته‌كه‌ى كرد، له راپرسيهكهى ده‌ستووردا ده‌نگ به به‌ڵێ بده‌ن.
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى كۆمارى توركيا ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان داواى له هاووڵاتيانى وڵاته‌كه‌ى كرد، له راپرسيهكهى ده‌ستووردا ده‌نگ به به‌ڵێ بده‌ن.
ئه‌ردۆغان له وتارێكدا كه ئاراسته‌ى لايه‌نگرانى كرد، ره‌خنه‌ى له نه‌ياره‌كانى گرت و رايگه‌ياند، له راپرسى 16ى ئه‌م مانگه‌دا وڵاته‌كه‌تان به‌ره‌و به‌هێزبوونى زياتر و سه‌قامگيرى زۆرتر ئاراسته بكه‌ن و ده‌نگ به به‌ڵێ بده‌ن.
گوتيشى: ئايا ده‌تانه‌وێت توركيا له 16ى مانگدا به‌هێزتر بێت، ئايا توركيايهكى مه‌زنتان ده‌وێت؟ ئايا ده‌ڵێن به‌ڵێ بۆ سه‌قامگيرى؟
له به‌رامبه‌ردا لايه‌نگرانى هوتافى به‌ڵێ، بهڵێيان ده‌وته‌وه.