ھۆشداری سەرھەڵدانی داعشێكی دیكە لە عێراق دەدرێت
"پێویستە ھەموو لایەك مەترسی سەرھەڵدانی داعشێكی دیكەی بێ چەك بزانێت"
K24 - ھەولێر
نوری مالیكی جێگری سەرۆك كۆمار و سەرۆكی لیستی دەوڵەتی یاسا لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، داعش لە عێراق كۆتایی ھات، بەڵام پێویستە ھەموو لایەك مەترسی سەرھەڵدانی داعشێكی دیكەی بێ چەك بزانێت.
مالیكی گوتیشی: "بەشداری ھەموو پێكھاتە و لایەنەكان بۆ بنیاتنانەوەی عێراق گرنگە و پێویستە پەیوەندی باشمان لەگەڵ وڵاتانی درواسێ ھەبێت، بەڵام سەرەوەری عێراق، ھێڵی سوورە".
پێشتر، نوری مالیكی، چەندین جار داوای حكوومەتێكی زۆرینەی سیاسی كردووە، بۆ دوای ھەڵبژاردنەكانی داھاتوو.