تره‌مپ هۆكارى وێراننهكردنى رێڕه‌وى فڕۆكه‌خانه‌ى شهعيرات ئاشكرا ده‌كات
بۆردومانكردنى رێڕه‌وه‌كانى فڕۆكه‌خانه‌ى شهعيرات شتێكى بێ بايه‌خ بوو.
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى ئه‌مريكا دۆناڵد تره‌مپ، له جريوه‌يه‌كدا كه له تويته‌ر بڵاويكردووه‌ته‌وه، رايگه‌ياند، بۆردومانكردنى رێڕه‌وه‌كانى فڕۆكه‌خانه‌ى شهعيرات شتێكى بێ بايه‌خ بوو.
به‌ره‌به‌يانى هه‌ينى رابردوو، سه‌رۆكى ئه‌مريكا فه‌رمانى بۆردومانكردنى فڕۆكه‌خانه‌ى شه‌عيراتى له سنوورى پارێزگاى حمس ده‌كرد.
بۆردومانه‌كه له رێى مووشه‌كى تۆماهۆك له كه‌شتيگه‌له‌كانى ئه‌مريكاوه ئه‌نجامدراو و له چه‌ند خوله‌كێكدا 59 مووشه‌ك ئاراسته‌ى فڕۆكه‌خانه‌كه كران.
دواى بۆردومانه‌كه به چه‌ند كاتژمێرێك چه‌ند فڕۆكه‌يه‌كى سووريا له فڕۆكه‌خانه‌كه هه‌ڵفڕين بۆ ئه‌وه‌ى بۆردومانى نه‌ياره‌كانى ئه‌سه‌د بكه‌ن.
رووسيا بڵاويكرده‌وه، فڕۆكه‌خانه‌كه‌ى سووريا زيانى ئه‌وتۆى به‌رنه‌كه‌وتووه و ته‌نيا چه‌ند فڕۆكه‌يه‌كى لهكاركهوتووى سوپا تێكشكاوون، به‌ڵام ئه‌مريكا رايگه‌ياندبوو، 20 فڕۆكه‌ى تێكشكاندووه.
ئه‌و بۆردومانه وه‌ك تۆڵه كردنهوهيهكى ئه‌مريكا بوو له به‌كارهێنانى چه‌كى كيميايى له ناوچه‌ى خان شێخۆن.
ئه‌مريكا ده‌ڵێت سووريا چه‌كى كيميايى به‌كارهێناوه و سوورياش ئه‌وه ره‌تده‌كاته‌وه.
هه‌رچى رووسيا و ئێران و عێراقن داواى لێكۆڵينه‌وه ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى تاوانبارى سه‌ره‌كى به‌كارهێنانى چه‌كى كيميايى ئاشكرا بێت.
سووريا ده‌ڵێت ئه‌وان بۆردومانى حه‌شارگه‌ى ميليشيا توندڕهوهكانيان كردووه و ئه‌و كيمياييه له حه‌شارگه‌ى ئه‌وان بووه و ته‌قيوه‌ته‌وه و به‌و هۆيه‌وه به هه‌وادا بڵاو بووه‌ته‌وه.
سه‌رۆكى ئه‌مريكا دوێنێ له نامه‌يه‌كدا بۆ كۆنگرێس رايگه‌ياند، هێشتا هه‌نگاوى ديكه‌ش ماوون وه‌ك رێككارى ئه‌منى و سه‌ربازى دژى سووريا بگيرێنه به‌ر.
له باره‌ى وێران نه‌كردنى ته‌واوه‌تى رێڕه‌وه‌كانى فڕۆكه‌خانه‌كه‌وه تره‌مپ نووسيويه‌تى: ئه‌و هه‌نگاوه مانايهكى گه‌وره‌ى نه‌بووه.
هه‌روه‌ها نووسيويه‌تى: وێرانكردنهكهيان زيانێكى ئه‌وتۆ ناگه‌يه‌نێت چونكه به ئاسانى و به تێچوويه‌كى كه‌م چاك ده‌كرێنه‌وه.