رۆژ نورى شاوێس: نه‌ياران ده‌زانن ئێمه چيمان ده‌وێت ئه‌گه‌ر سه‌ر له خۆمان تێك نه‌ده‌ين
شاندێكى هاوبه‌شى پارتى و يه‌كێتى له‌گه‌ڵ نوێنه‌رايه‌تى و كونسوڵگه‌رى وڵاتان له هه‌ولێر كۆبوونه‌وه.
K24 – هه‌ولێر:
رۆژ نورى شاوێس، ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سياسى پارتى ديموكراتى كوردستان له كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانيدا، رايگه‌ياند، نه‌يارانى كورد ده‌زانن، ميله‌تى ئێمه چى ده‌وێت، ئه‌گه‌ر بێت و ئێمه سه‌ر له خۆمان نه‌شێوێنين.
ئه‌مڕۆ شاندێكى هاوبه‌شى پارتى و يه‌كێتى له‌گه‌ڵ نوێنه‌رايه‌تى و كونسوڵگه‌رى وڵاتان له هه‌ولێر كۆبوونه‌وه.
ئامانجى كۆبوونه‌وه‌كه، روونكردنه‌وه‌ى بژارى سياسى هه‌رێمى كوردستان بوو، كه خۆى له ئه‌نجامدانى راپرسى بۆ سه‌ربه‌خۆيى ده‌بينێته‌وه.
له كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانيدا، رۆژ نورى شاوێس، رايگه‌ياند، ئێمه ورده‌كارى پرۆسه‌كه‌مان بۆ بيانييه‌كان خستووه‌ته‌ڕوو، به‌ڵام به شێوه‌يه‌كى ئاسايى ئه‌وان هه‌ڵوێستى خۆيان رانه‌گه‌ياندووه و ته‌نيا په‌يامه‌كه‌يان وه‌رگرتووه.
گوتيشى: راپرسى په‌يوه‌ندى به هه‌رێمى كوردستان و عێراقه‌وه هه‌يه و به لێكتێگه‌يشتن و دانووستان ده‌كرێت بگه‌ينه چاره‌سه‌ر.
هه‌روه‌ها گوتى: هه‌موو نه‌يارانى كورد ده‌زانن ميله‌تى ئێمه چى ده‌وێت و بۆ چى تێده‌كۆشێت، ئه‌گه‌ر بێت و ئێمه سه‌ر له خۆمان تێك نه‌ده‌ين و داواى شتێكى ديكه بكه‌ين.