ئه‌ردۆغان داوا له رووسيا ده‌كات پشتيوانى ئه‌سه‌د نه‌كات
بۆ ئه‌وه‌ى به هه‌موو لايه‌كه‌وه كار بۆ له‌ناوبردنى "نهگريسى سووريا" بهێنرێت.
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى توركيا ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان داواى له رووسيا كرد، چاو بگێڕێته‌وه به په‌يوه‌ندييه‌كانى خۆى له‌گه‌ڵ سووريا و چيديكه پشتيوانى ده‌سه‌ڵاتى ئه‌سه‌د نه‌كات.
ئه‌ردۆغان داواشى له مۆسكر كردووه، بچێته پاڵ ئه‌مريكا بۆ ئه‌وه‌ى به هه‌موو لايه‌كه‌وه كار بۆ له‌ناوبردنى "نهگريسى سووريا" بهێنرێت.
سه‌رۆكى توركيا له چاوپێكه‌وتنێكيدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵى 24ى توركيا گوتيشى: به گوێره‌ى تۆماره‌كانى رادار و به‌ڵگه‌كانى ديكه، رژێمى ئه‌سه‌د به‌رپرسه له‌و هێرشه كيمياييهى رۆژى 4ى نيسان/ ئه‌پريڵى 2017 كراويه سه‌ر خان شێخۆن.
سه‌رۆكى توركيا به‌رگرى له ميليشياكانى سووريا كرد و رايگه‌ياند، ئه‌وانه‌ى ده‌ڵێن ئه‌و كيمياييه له مۆڵگه‌كانى به‌رهه‌ڵستكاران بووه، راست ناكه‌ن.
هه‌روه‌ها گوتى: چاوپۆشى له كيميايبارانهكهش بكرێت، به‌ڵام ئه‌سه‌د نزيكه‌ى مليۆنێك كه‌سى كوشتووه و ئيدى ئيدانه به‌س نييه.
ئه‌ردۆغان بۆردومانكردنى سوورياى له لايه‌ن ئه‌مريكاوه به گرنگ وه‌سفكرد و داواشى له رووسيا كرد په‌يوه‌ستى هه‌وڵه‌كانى ئه‌مريكا بێت و لانيكه‌م ئيدى با ده‌ست له پشتى ئه‌سه‌د به‌ربدات. ئه‌مه له كاتێكدايه ئه‌مريكا و رووسيا مێژوويه‌كى درێژيان له ململانێى سياسى و ئابوورى و سه‌ربازى هه‌يه.