كادیرانی یه‌كێتی داوایه‌ك له‌ حزبه‌كه‌یان ده‌كه‌ن

"دەبێت بە ڕوونی براگەورەیی و برابچوکی لەیەکێتیدا دیاری بکرێت"

K24 - هه‌ولێر:

بەشێک لە کادرانی پێشکەوتووی یەکێتی دووپاتی دەکەنەوە کە دەبێت بەزووترین کات سیستمی پاداشت و سزا و گەڕانەوە بۆ پابەندبوون بە پەیڕەوی ناوخۆی یەکێتی کاری لەسەر بکرێت.

 بەشێک لەچاودێرانی سیاسیش دەڵێن بۆ ئەوەی حزب شکۆمەندی ھەبێت دەبێت بە ڕوونی براگەورەیی و برابچووکی لەیەکێتیدا دیاری بکرێت.