مێسی داوای ده‌ركردنی 3 یاریزانی بارسێلۆنا ده‌كات
ئه‌ستێره‌كه‌ی تانگۆ به ته‌واوه‌تی له‌م 3 یاریزانه بێزار بووه
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئیسپانیا ئاشكرای كردووه كه مێسی داوای له كارگێرانی یانه‌كه‌ی كردووه كه 3 یاریزانی ئێستای یانه‌كه بفرۆشێت.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 10 نیسانی 2017، تۆڕی هه‌واڵی (دۆن باڵۆن)ـی ئیسپانیا، له راپۆرته هه‌واڵێكدا جه‌ختی له‌وه كردۆته‌وه كه لیۆنێل مێسی داوای فرۆشتنی (دینس سوارێز، ئه‌ندرێ گۆمێز و جێرمی ماتیۆ) كردووه.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، مێسی ئه‌م 3 یاریزانه به خاڵی لاوازی یانه‌كه‌ی وه‌سف ده‌كات، پێیوایه هیچ كامێكیان نه‌یتوانیوه سوود به بارسا بگه‌یه‌نن.
ئه‌ندرێ گۆمێز له لایه‌ن میدیاكانی ئیسپانیا و هانده‌رانی كه‌ته‌لۆنیا به یه‌كێك له خراپترین گرێبه‌سته مێژووییه‌كانی بارسێلۆنا وه‌سف ده‌كه‌ن، نرخه‌كه‌شی نزیكه‌ی 70 ملیۆن یۆرۆ له‌سه‌ر بارسا كه‌وتووه.
بارسێلۆنا ئه‌م وه‌رزه به زه‌حمه‌تییه‌كی گه‌وره تێپه‌ڕ ده‌كات، له لالیگا به 69 خاڵ پله‌ی دووه‌می گرتووه و به جیاوازی 2 خاڵ له ریال مه‌دریدی پێشه‌نگ دووره، له چامپیۆنزلیگیش سبه‌ی ده‌بێته میوانی یوڤێنتۆس.
