كاليفۆرنيا.. هێرشكرايه سه‌ر قوتابخانه‌يه‌كى سه‌ره‌تايى
رووداوه‌كه ئه‌مڕۆ له قوتابخانه‌يه‌كى سان برناردينۆى ويلايه‌تى كاليفۆرنيا روويداوه.
K24 – هه‌ولێر:
چوار كه‌س كوژران و ژماره‌يه‌كى ديكه بريندار بوون به هۆى په‌لامارێكى چه‌كدارى بۆ سه‌ر قوتابخانه‌يه‌كى سه‌ره‌تايى.
رووداوه‌كه ئه‌مڕۆ له قوتابخانه‌يه‌كى سان برناردينۆى ويلايه‌تى كاليفۆرنيا روويداوه.
پۆليسى كاليفۆرنيا گه‌يشتوونه‌ته شوێنى رووداوه‌كه و له‌گه‌ڵ هێرشبه‌ره‌كه رووبه‌ڕوو بوونه‌ته‌وه.
به گوێره‌ى زانيارى پۆليس، په‌لامارده‌ره‌كه يه‌ك كه‌س بووه و له ئاكامى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى پۆليس كوژراوه.
سه‌باره‌ت به ناسنامه‌ى قوربانييه‌كان پۆليس رايگه‌ياند، يه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ى گيانى له‌ده‌ستداوه مامۆستا بووه له قوتابخانه‌كه.