بۆ ئه‌وه‌ی نامه‌یه‌ك بداته پاشا 3 ساڵ زیندانیی كرا
"ژیانی خۆی و خه‌ڵكی خستووه‌ته مه‌ترسییه‌وه"
K24 - هه‌ولێر:
دادگای وڵاتی مه‌غریب، گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 20 ساڵانی به 3 ساڵ زیندانیكردن حوكمدا، پاش ئه‌وه‌ی له كاتی تێپه‌ڕینی كه‌ژاوه‌ی هه‌ر دوو شای مه‌غریب و ئوردن به شه‌قامه‌كانی پایته‌ختدا، دێته سه‌ر رێگای كاروانه‌كه و ده‌یه‌وێت خۆی بگه‌یه‌نێته لای شا محه‌مه‌دی شه‌شه‌م.
به‌گوێره‌ی ڤیدیۆیه‌ك كه له كه‌ناڵی یه‌كی ته‌له‌ڤیزیۆنی مه‌غریبی به شێوه‌ی راسته‌وخۆ بڵاوبووه‌ته‌وه و دواتر له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا به فراوانی بڵاوكرایه‌وه، له شه‌قامێكی ریباتی پایته‌خت، له‌و كاته‌ی شا محه‌مه‌دی شه‌شه‌م، پادشای مه‌غریب، كه شا عه‌بدوڵڵای پادشای ئوردنیشی له‌گه‌ڵدایه و ژماره‌یه‌كی زۆر ئۆتۆمبێل و ماتۆڕ له‌گه‌ڵ كاروانه‌كه‌دا ده‌ڕۆن و خه‌ڵكێكی زۆریش له ته‌نیشت شه‌قامه‌كان وه‌ستاون، گه‌نجه‌كه به روونی ده‌بینرێت كه به دوای ئۆتۆمبێله‌كه‌ی شا محه‌مه‌دی شه‌شه‌م، راده‌كات و ده‌یه‌وێت خۆی بگهیهنێتهلای.
به‌ڵام به‌رله‌وه‌ی بگاته لای شا، پاسه‌وانانی شا به رێگه‌ی ماتۆڕێك له گه‌نجه‌كه ده‌ده‌ن و ده‌یخه‌نه سه‌ر زه‌وی.
میدیاكانی مه‌غریبی ده‌ڵێن" ئه‌و گه‌نجه نامه‌یه‌كی پێبووه و ویستوویه‌تی سكاڵای خۆی له رێگه‌ی ئه‌و نامه‌یه‌وه بگه‌یه‌نێته لای شا محه‌مه‌د".
به‌ڵام رۆژنامه‌ی "أخبار اليوم"ـی مه‌غریبی بڵاویكردووه‌ته‌وه، گه‌نجه‌كه ته‌مه‌نی 25 ساڵانه و به تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی ژیانی خۆی و خه‌ڵكی دیكه‌شی خستووه‌ته مه‌ترسییه‌وه، ماوه‌ی 3 ساڵ زیندانی ده‌كرێت و دادگایه‌كی ریبات بڕیاره‌كه‌ی ده‌ركردووه".
له چه‌ند مانگی رابردوودا، له رێگه‌ی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه، ڤیدیۆ و وێنه‌ی زۆر بڵاوكراونه‌ته‌وه كاتێك خه‌ڵكی به دوای كه‌ژاوه‌ی ئۆتۆمبێله‌كانی شادا راده‌كه‌ن و ده‌یانه‌وێت سكاڵا و داواكارییه‌كانیان بگه‌یه‌ننه لای".
به‌ڵام وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌و وڵاته، له مانگی ته‌مووزی ساڵی رابردووه‌وه، ده‌رباره‌ی ئه‌و ره‌فتارانه هۆشداریدایه هاووڵاتیان و مه‌ترسی ئه‌و كاره‌ی راگه‌یاندبوو، كه بۆ ده‌ستكه‌وتێكی تایبه‌تی له رێگه گشتییه‌كان نه‌یه‌نه سه‌ر رێگای كاروانی پاشا".