"ئه‌ی رووسه‌كان، یان له‌گه‌ڵ ئێمه‌بن، یان له‌گه‌ڵ ئه‌سه‌د"
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ئه‌ركه قورسه‌كه ئه‌نجام ده‌دات
K24 - هه‌ولێر:
له یه‌كه‌م سه‌ردانی فه‌رمیدا، ریكس تیلرسۆن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ده‌چێته مۆسكۆی پایته‌ختی رووسیا، ئه‌وه‌ش یه‌كه‌م سه‌ردانی به‌رپرسێكی پله یاڵای ئه‌مریكییه له‌و كاته‌وه‌ی تره‌مپ ده‌سه‌ڵاتی گرتووه‌ته ده‌ست، جانتاكه‌ی تیلرسۆن دۆسیه‌یه‌كی گرنگی تێدایه و ده‌یه‌وێت وورچی رووسی رازیبكات، ده‌ست له پاڵپشتیكردنی رژێمه‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د هه‌ڵبگرێت.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، له‌گه‌ڵ خۆیدا په‌یامی وڵاتانی رۆژئاوایشی پێییه، چونكه ئه‌م سه‌ردانه دوای كۆبوونه‌وه‌ی حه‌وت وڵاته گه‌وره پیشهسازییهكهیه له ئیتالیا و پێده‌چێت له‌و په‌یامه‌دا به رووسه‌كان بڵێت" ئێوه دوو بژارهتان له به‌رده‌ستدایه، یان ده‌بێت له‌گه‌ڵ ئێمه‌بن یان له‌گه‌ڵ به‌شار ئه‌سه‌د".
پێده‌چێت ئه‌و سه‌ردانه‌ی تیلرسۆن، دوایین ده‌رفه‌تی حكومه‌تی ئه‌مریكا و وڵاتانی هاوپه‌یمانی بێت، تا بۆیان روونبێته‌وه پێش ئه‌وه‌ی په‌نا بۆ بژاره‌ی دیكه ببه‌ن و سزای دیكه‌ی به‌سه‌ردا بسه‌پێنن، له رووی دیپلۆماسییه‌وه چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ رووسیا بكه‌ن، چونكه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی بریتانیا"بۆریس جۆنسۆن" پێشتر لێدوانێكی له‌و شیوه‌یه‌ی دابوو".

رۆژئاوا ده‌یه‌وێت به‌و رێگه‌یه، پارێزبه‌ندی و په‌رده‌ی پاراستنی سه‌ر ئه‌سه‌د هه‌ڵماڵێ، ئه‌و رژێمه‌ی به‌هێزترین هاوپه‌یمانی هه‌یه له جیهان كه رووسیایه، دوای ئه‌وه‌ش به ئازادییه‌كی زۆره‌وه بكه‌ونه جوڵه له دژی.
ئه‌مریكا تا ئێستاش پێیوایه، ده‌رفه‌تێك ماوه تا رووسیای پێ رازیبكات و ئه‌و په‌یامه‌ی پێبگه‌یه‌نێت" هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌سه‌د، سوود و خێری بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه ستراتیژییه‌كانی رووسیا نییه".
ئه‌و ئاراسته‌یه‌ش چه‌ند جارێك له‌لایه‌ن دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مریكا و تیرێزا مای سه‌رۆكوه‌زیرانی بریتانیا، له كاتی په‌یوه‌ندییه تهلهفۆنییهكانیاندا جه‌ختی له‌سه‌ركراوه".
هه‌ر ئه‌و دوو وڵاتهنیین، به‌ڵكو وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی 7 وڵاته خاوه‌ن پیشه‌سازییه گه‌وره‌كه‌ی جیهانیش، داوای فشاریان بۆ سه‌ر رووسیا كردووه بۆ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌سه‌د بپچڕێنێ".
تیلرسۆن شه‌ممه‌ی رابردوو سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ مۆسكۆ هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌و هۆكاره‌كه‌یشی ئه‌و پاڵپشتییه‌ی رووسیابوو له ئه‌سه‌د، چونكه دوای هێرشه كیمیاییه‌كه‌ی خان شیخۆن، هێشتا رووسیا بۆ دۆسته‌كه‌ی دڵسۆزی نواند".
ئێستا كه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ده‌چێته مۆسكۆ، پاش ئه‌وه‌یه كه وڵاته‌كه‌ی رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌دی به تۆماهۆك كردووه‌ته ئامانج و وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن هه‌م سزای ئهسهدیانداوه و هه‌م په‌یامی گه‌وره‌یان به‌و مووشهكانهدا ناردووه".
چونكه وه‌ك تیلرسۆن ده‌ڵێت" ئیتر ئه‌مریكا قبوڵ ناكات به به‌رچاوییه‌وه تاوانی دژه مرۆڤایه‌تی ئه‌نجامبدرێت".