سانچێز ئارسێناڵ جێده‌هێڵێت، به‌ڵام هه‌ر له پرێمه‌رلیگ ده‌مێنێته‌وه
به گوێره‌ی میدیاكانی ئه‌روووپا، ئه‌نجامه خراپه‌كانی ئه‌م وه‌رزه‌ی ئارسێناڵ رۆیشتنی چه‌ندان ئه‌ستێره‌ی لێده‌كه‌وێته‌وه، دیارترینیان ئالێكسیس سانچێزه كه داهاتووی ئاشكرا كرا بووه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 11 نیسانی 2017، پێگه‌ی ده‌یلی مه‌یلی بریتانیا ئاشكرای كردووه كه ئالێكسیس سانچێزی هێرشبه‌ری ئارسێناڵ بڕیاری رۆیشتنی له یانه‌كه‌ی داوه.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، سانچێز له ئارسێناڵ ده‌ڕوات و په‌یوه‌ندی به مانچێسته‌ر سیتی ئینگلیزییه‌وه ده‌كات.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، تۆڕی هه‌واڵی ESPN، ئه‌م زانیارییه‌ی پشتڕاست كردۆته‌وه، كه سانچێز ته‌نیا خواست و ئامانجی له هاوینی داهاتوو گه‌ڕانه‌وه‌یه‌تی بۆ لای پێپ گواردیۆلا كه پێشتر له بارسێلۆنا به‌یه‌كه‌وه بوون.
سه‌رچاوه ئیسپانیاییه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه كه مانچێسته‌ر سیتی دڵی سانچێزی رازیكردووه و له ئه‌گه‌ری رۆیشتنی له ئارسێناڵ راسته‌وخۆ به‌ره‌و مانچێسته‌ر سیتی كۆچ ده‌كات.
سانچێزی 28 ساڵ، له ده‌رگه‌ی یانه‌ی ئۆدێنزی ئیتاڵیاوه هاته خوله‌كانی ئه‌ورووپا، له هاوینی 2011ـش بۆ ریزه‌كانی بارسێلۆنا گواسترایه‌وه، دوای 3 وه‌رز جانتایه‌كه‌ی به‌ره‌و یانه‌ی ئارسێناڵ پێچایه‌وه.