"كۆمیته‌یه‌ك له نوێنه‌ری سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان بۆ ریفراندۆم پێكده‌هێنرێت"
به‌رپرسانی پارتی و یه‌كێتی ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه‌یان بۆ میدیاكان ئاشكراده‌كه‌ن
K24 - هه‌ولێر:
كۆبوونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی و یه‌كێتی به سه‌رپه‌رشتی مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان كۆتاییهات.
له پاش كۆبوونه‌وه‌كه، هه‌ر یه‌كه له فازڵ میرانی سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و مه‌لا به‌ختیار لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان، ده‌رباره‌ی ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه، قهسهیان بۆ میدیاكان كرد و له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه‌یان باسكرد.
له‌و كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌دا مه‌لا به‌ختیار ، پرسی ریفراندۆم و میكانیزمی یاسایی ریفراندۆمه‌كه كراوه و كۆمیته‌یه‌كی 7 كه‌سی بۆ ریفراندۆم له لایه‌نه‌كان پێكدێت و یه‌كه‌م لایه‌نیش بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه كه قسه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت.
هه‌روه‌ها گووتی ده‌رباره‌ی كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان بۆچوونی یه‌كێتیمان خستووه‌ته به‌رده‌ستی پارتی و كاك مه‌سعود بارزانی و بڕیاره له كۆبوونه‌وه‌ی داهاتووی پارتیدا قسه‌ی له‌باره‌وه بكرێت.
هه‌روه‌ها فازڵ میرانی ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، ئه‌م پرسه مافێكی ره‌وای خه‌ڵكی كوردستانه و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی به‌غداش باسمانكردووه و گوتوومانه كارێكی واتان نه‌كردووه هه‌ستبكه‌ین هاووڵاتی عێراقین.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، ئاماده‌كارییه‌كان ته‌واوده‌كرێت و ئه‌مساڵیش ریفراندۆمه‌كه ده‌كرێت.
هه‌روه‌ها هه‌ر یه‌كه له كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان و هوشیار زێباری ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستانیش، له پاش كۆبوونه‌وه‌كه قسه‌یان بۆ میدیاكان كرد‌و ته‌ئكیدیان له‌سه‌ر پێكهێنانی كۆمیته‌یه‌كی تایبه‌ت له لایه‌نه سیاسییه‌كان بۆ پرسی ریفراندۆم كرده‌وه.