به ڤیدیۆ... ئۆسكاری به‌رازیلی سه‌ری یانه‌كه‌ی خوارد
یه‌كه‌مجاره له ژیانیدا تووشی ئه‌م رووداوه بێت
له خولی یانه پاڵه‌وانی ئاسیا و لە کۆمەڵەی شەشەم، ئۆراوارێدی ژاپۆنی بە گۆڵێکی بێ وەڵام لە شانگھای میوانی چینی بردەوە، له‌م یارییه‌دا ئۆسكاری به‌رازیلی هۆكاری سه‌ره‌كی شكستی یانه‌كه‌ی بوو.
ئه‌مرۆ سێشه‌ممه، 11 نیسانی 2017، له چامپیۆنزلیگی ئاسیا ئۆراوێردی ژاپۆنی و شه‌نگهای چینی به‌یه‌كگه‌یشتن، یارییه‌كه‌ش به گۆڵێكی بێوه‌ڵام به‌سوودی یانه ژاپۆنییه‌كه ته‌واو بوو، سه‌ره‌تا لە خولەکی 44 رافایل سیلڤا تاکە گۆڵی یارییەکەی تۆمار کرد، پاشان لە نیوەی دووەم ئۆسكاری هێرشبه‌ری به‌رازیلی یانه چیینییهكه مێژوویه‌كی ره‌شی نووسییه‌وه، كاتێك دوو لێدانی سزای له‌سه‌ریه‌كی له خوله‌كانی 66 و 77 گۆڵ نه‌كرد.
لە کۆمەڵەی شەشەم شانگھای تووشی یەکەم دۆران بوون و بە 9 خاڵ بۆ پلەی دووەمی ریزبەندی دابەزین، لە بەرامبەردا ئۆراوارێد بە 9 خاڵ پێشەنگاتیان وەرگرت.
ئۆسكاری ته‌مه‌ن 25 ساڵ، سه‌ره‌تا له یانه‌ی ساوپاولۆی به‌رازیلی ده‌ستی به‌یاریكردن كردووه، دواتر له زستانی 2012 له یانه‌ی ئینته‌رناسیۆنالی به‌رازیلییه‌وه بۆ ریزه‌كانی چێڵسی گواسترایه‌وه، له گواستنه‌وه‌ی زستانه‌ی ئه‌مساڵیش به بڕی 60 ملیۆن یۆرۆ په‌یوه‌ندی به خولی چیینییه‌وه كرد.