تیپی باله‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی یانه‌یه‌كی دیكه‌ی به‌غدای راماڵی
یه‌ك هه‌نگاو له بردنه‌وه‌ی ناسناوه‌كه نزیك بۆته‌وه
له قۆناخی كۆتایی خولی باله‌ی بژارده‌ی یانه‌كانی عێراق، تیپی باله‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی سێیه‌مین سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا، یه‌ك هه‌نگاوی بۆ بردنه‌وه‌ی ناسناوه‌كه ماوه.
ئێواره‌ی ئه‌مرۆ له هۆڵی (شه‌عب) له به‌غدا، یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی و به‌حری رووبه‌ڕووی یه‌كتر بوونه‌وه، یارییه‌كه‌ش به سه‌ركه‌وتنی پێشمه‌رگه به ئه‌نجامی (3 ـ 1) گێم ته‌واو بوو.
یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی سبه‌ی چوارشه‌ممه رووبه‌ڕووی یانه‌ی سه‌ناعه ده‌بێته‌وه، له ئه‌گه‌ری بردنه‌وه‌ی یارییه‌كه به فه‌رمی ده‌بێته پاڵه‌وانی ئه‌م وه‌رزه‌ی خولی باله‌ی بژارده‌ی عێراق، له دوایین یاری ئه‌م وه‌رزه‌ش رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی دادێ رووبه‌ڕووی شورته ده‌بێته‌وه.
خولی باله‌ی بژارده‌ی یانه‌كانی عێراق بۆ ئه‌م وه‌رزه به 4 قۆناخ به‌ڕێوه چوو، 3 قۆناخی پێشووتر له شاره‌كانی (نه‌جه‌ف، به‌سره و سلێمانی) به‌ڕێوه‌چوون، له ئێستاشدا قۆناخی كۆتایی له به‌غدا به‌ڕێوه ده‌چێت.