وه‌ستانی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت زیانی ئابووری له كوردستان نادات
K24 - هه‌ولێر:
وه‌ستانی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌نده‌ری جه‌یهانی توركی، زیانێكی ئه‌وتۆی ئابووری له هه‌رێمی كوردستان نادات.
دوای ئه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان به‌هۆی كاره‌كانی چاككردنه‌وه له ناو خاكی توركیا راگیرا، سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی سامانه سرووشتيیه‌كان به كوردستان 24ى راگه‌یاند، له دوو رۆژی داهاتوودا هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وت ده‌ستپێده‌كات.
له‌و باره‌یه‌وه، ئه‌حمه‌د عه‌سكه‌ری, سه‌رۆكی لیژنه‌ی نه‌وت و وزه له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك به كوردستان 24ى راگه‌یاند، راوه‌ستانی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی كوردستان بۆ به‌نده‌ری جه‌یهان, زیانێكی ئه‌وتۆی ئابووری له هه‌رێمی كوردستان نادات، چونكه به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت به‌رده‌وامه و نه‌وتی به‌رهه‌مهاتوو كۆده‌كرێته‌وه و دواتر هه‌نارده ده‌كرێته‌وه.