به‌هۆی قه‌یرانی دارایی رێژه‌ی تاوان زیادیكردووه
له ماوه‌ی سزادانی به‌هۆی دزینی كه‌ڵه‌شێرێك په‌نجا مریشكی خواردووه
K24 - هه‌ولێر:
زانیاری و داتا فه‌رمییه‌كان ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن كه ڕێژه‌ی تاوان به‌گشتی و دزیكردن به‌تایبه‌تی له هه‌رێمی كوردستان ڕووی له زیادبوون كردووه، له سنووری ( ئیداره‌ی گه‌رمیان)یش ئه‌و حاڵه‌ته به ڕوونی هه‌ستی پێ ده‌كرێت.
خودی تاوانباره ده‌ستگیركراوه‌كان و ده‌زگا ئهمنیيهكانیش هۆكاری سه‌ره‌كی بۆ قه‌یرانی دارایی ده‌گێڕنه‌وه.
تاوانبارێكیش له زینداندا چیرۆكێكی سه‌یر و سه‌مه‌ره له باره‌ی دزینی كه‌ڵه‌شێرێك ده‌گێڕێته‌وه.
ئه‌لقه‌ی ئه‌مجاره‌ی پڕۆگرامی دیوی شاراوه به دواداچوون بۆ زیادبوونی رێژه‌ی تاوان به گشتی و دزیكردن به تایبه‌تی ده‌كات كه ئه‌مشه‌و كاتژمێر 9 و نیو پێشكه‌ش ده‌كرێت.