ته‌قینه‌وه‌یه‌ك پاسێكی گواستنه‌وه‌ی یاریزانانی دۆرتمۆندی ئه‌ڵمانیا ده‌كاته‌ ئامانج

یاریزانێكی یانه‌كه‌ برینداربووه‌

K24 - هه‌ولێر:

ته‌قینه‌وه‌یه‌ك پاسێكی گواستنه‌وه‌ی یاریزانانی یانه‌ی بروسیا دۆرتمۆندی ئه‌ڵمانیای كرده‌ ئامانج و به‌هۆیه‌وه‌ یاریزانێكی یانه‌كه‌ برینداربووه‌.

بڕیاربوو ئه‌مشه‌و دۆرتمۆند له‌ خوولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا به‌رامبه‌ر یانه‌ی مۆناكۆی فه‌ره‌نسی یاری بكات، به‌ڵام پاسی گواستنه‌وه‌ی یاریزانان كرایه‌ ئامانج و به‌هۆیه‌وه‌ مارك بارترا برینداربوو.

له‌ ئێستاشدا تیمه‌كانی فریاگوزاری و ئامبولانس و هێزه‌ ئه‌منییه‌كان گه‌یشتوونه‌ته‌ شوێنی رووداوه‌كه‌ و ناوچه‌كه‌یان گه‌مارۆ داوه‌.

به‌و هۆیه‌وه‌ش یاری نێوان ئه‌و دوو یانه‌یه‌ دواخرا.

مارك بارترا، یاریزانه‌ی یانه‌ی دۆرتمۆندی ئه‌ڵمانی، كه‌ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌كه‌ برینداربووه‌
مارك بارترا، یاریزانه‌ی یانه‌ی دۆرتمۆندی ئه‌ڵمانی، كه‌ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌كه‌ برینداربووه‌

به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كان، برینی یاریزانه‌كه‌ سه‌خت نییه‌ و هۆكاری بریندارییه‌كه‌شی پارچه‌ی شكاوی جامی پاسه‌كه‌یه‌.