هانده‌رانی مۆناكۆ به‌مشێوه‌یه‌ دڵنه‌وایی یانه‌ی دۆرتمۆند ده‌كه‌ن

K24 - هه‌ولێر:

دوای ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئه‌مشه‌وی ئه‌ڵمانیا، كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ مارك بارترای یاریزانی یانه‌ی دۆرتموندی ئه‌ڵمانیا برینداربوو، یارییه‌كی یانه‌كه‌ له‌گه‌ڵ یانه‌ی مۆناكۆی فه‌ره‌نسی دواخرا.

له‌و كاته‌دا ژماره‌یه‌كی یه‌كجار زۆری هانده‌ر، چاوه‌ڕی گه‌یشتنی یاریزانان بوون بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك هانده‌رێك له‌ نزیكه‌وه‌ بینه‌ری یانه‌ دڵخوازه‌كانییان بن.

به‌ڵام به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌كه‌ یارییه‌كه‌ دواخرا، دوای ئه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كه‌ بڵاوبووه‌وه‌ و هانده‌ران به‌ رووداوه‌كه‌یان زانی، هانده‌رانی مۆناكۆ به‌ شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت دڵنه‌وایی دۆرتموندییان كرد.

هانده‌رانی مۆناكۆ، له‌ناو یاریگادا، هاوارییان ده‌كرد، دۆرتموند.. دۆرتموند، وه‌ك ده‌ربڕیی هاوسۆزی خۆیان بۆ ئه‌و یاریزانان و هانده‌رانی یانه‌كه‌.