ئێران نانی كۆڵبەران دەبرێت
زیاتر لە 4 ھەزار كۆڵبەر بێكاربوون
K24 - حاجی ئۆمەران
ماوه‌ی 21 رۆژه كۆماری ئیسلامی ئێران سنووره‌كانی به‌ڕووی كۆڵبه‌راندا داخستووه‌و به ته‌نها له‌سنووری نێوان حاجی ئۆمه‌ران و پیرانشار 4 هه‌زار كۆڵبه‌ری رۆژهه‌ڵاتی كوردستان بێكار ماونه‌ته‌وه، بە گوێرەی زانیارییە نافەرمییەكانیش كۆماری ئیسلامی ئێران لە ھەوڵدایە بە یەكجاری سنوورەكان بەسەر كۆڵبەراندا دابخات.