چیرۆكی شه‌ڕی كورد و ئه‌فغانییه‌كان له فه‌ره‌نسا
به‌هۆی شه‌ڕی كورد و ئه‌فغانییه‌كانه‌وه كه‌مپێكی په‌نابه‌ران سوتا
K24 – هه‌ولێر
په‌نابه‌رانی كورد له باكووری فه‌ره‌نسا بۆ ستادیۆمێكی وه‌رزشی گواستراونه‌ته‌وه، پاش ئه‌وه‌ی به‌هۆی شه‌ڕێكی نێوان كورد و ئه‌فغانییه‌كانی ناو كه‌مپێكی په‌نابه‌ران له شاربهندهری دونكیرك له باكووری فه‌ره‌نسا ئاگركه‌وتنه‌وه‌یه‌ك روویدا و كه‌مپه‌كه به ته‌واوه‌تی سوتا.
به‌پێی هه‌واڵێكی ئیندێپێندێنت، پۆلیس كاتێ چووه ناو ئه‌و كه‌مپی گراند ـ سینت بۆ پێشیگرتن به شه‌ڕ و پێكدادان، په‌ناخوازێك گووتی ئه‌فغانییه‌كان هێرشیانكرده سه‌ر په‌نابه‌رانی كورد.
10 كه‌س له ئه‌نجامی شه‌ڕ و پێكدادان برینداربوون، پاش ئه‌وه 100 تا 150 په‌نابه‌ری كورد و ئه‌فغانی دژی یه‌كتر شه‌ڕیان كرد و سێ په‌نابه‌ر بۆ نه‌خۆشخانه گواستراونه‌ته‌وه، كه به چه‌قۆ بریندار ببوون.

به‌رپرسانی فه‌ره‌نسا رایانگه‌یاند ده‌ستیان به لێكۆڵینه‌وه كردووه بۆ ئاشكراكردنی هۆكاری ئه‌م شه‌ڕه كه به‌هۆیه‌وه كه‌مپه‌كه سوتاوه، به‌ڵام هیچ كه‌سێك به‌هۆی ئاگره‌كه‌وه بریندار نه‌بووه.
پریشكه‌كانی ئاگر، كه‌مپه‌كه‌ی رووناك كردەوه و له دووره‌وه دیاره و دووكهڵهكهشی ئاسمانی ده‌وروبه‌ره‌كه داپۆشیوه.
ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویكردوه ئه‌و ئه‌فغانیانه‌ی ئه‌م دواییه له‌ناو كه‌مپه‌كه جێگیركراون، له‌گه‌ڵ په‌نابه‌رانی كورد شه‌ڕیان بووه، پێش ئه‌وه‌ی كه‌مپه‌كه به‌هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه بسوتێت، دانیشتوانی ئه‌و كه‌مپه بۆ ستادیۆمێكی وه‌رزشی گواستراونه‌ته‌وه.

مانگی رابردووش به‌هۆی شه‌ڕه‌وه پێنج كه‌س له‌و كه‌مپه بریندارببوون.
په‌نابه‌رانی ئه‌و كه‌مپه به نییه‌تی گه‌یشتن به بریتانیا له كه‌ناراوییه‌كانی فره‌نسا نزیك له ده‌ریا مانش، ب دار و ته‌خته و نایلۆن كه‌مپیان دروستكردووه.

په‌نابه‌رێكی عێراقی به ئاژانسه‌كه گوتی "ته‌واوی به‌ڵگه‌نامه‌كانم له‌ده‌ستدا. هه‌ر ئه‌وه‌شم هه‌بوو، بۆ ئه‌وه‌ی بڵێم من پهناخوازێكم له فه‌ره‌نسا".
ده‌شڵێت "كورد و ئه‌فغانییه‌كان، پێش ئه‌وه‌ی ئاگركه‌وتنه‌وه روویدا، دژی یه‌كتر شه‌ریان كرد و هۆكاره‌كه‌شی نازانم".
عابدینی له ده‌ره‌وه‌ی كه‌مپه سوتاوه وه‌ستاوه و ده‌ڵیت "ئێمه لێره پهناخوارین، هیچ شوێنێكمان نییه، نازانین چی بكه‌ین، هه‌موو شتێكمان له‌ده‌ستدا.