به‌فه‌رمی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی له نێوجه‌رگه‌ی به‌غدا بووه پاڵه‌وان
بووه یه‌كه‌م یانه‌ی كوردی كه ئه‌م ناسناوه بباته‌وه
K24 ـ به‌غدا
تیپی باله‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی به فه‌رمی بووه پاڵه‌وانی خولی بژارده‌ی باله‌ی یانه‌كانی عێراق، به‌مه‌ش بووه یه‌كه‌مین یانه‌ی كوردی له دوای 2007ـه‌وه ئه‌م ناسناوه ده‌باته‌وه.
ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه، له هۆڵی (شه‌عب) له به‌غدا، یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی و سه‌ناعه رووبه‌ڕووی یه‌كتر بوونه‌وه، یارییه‌كه‌ش به سه‌ركه‌وتنی پێشمه‌رگه به ئه‌نجامی (3 ـ 1) گێم ته‌واو بوو، به‌مه‌ش پێشمه‌رگه پێش كۆتایی به گه‌ڕێك ناسناوه‌كه‌ی مسۆگه‌ر كرد.
یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی سبه‌ی پێنجشه‌ممه رووبه‌ڕووی یانه‌ی شورته‌ی به‌غدا ده‌بێته‌وه، ئه‌نجامی ئه‌م یارییه‌ش هیچ له بارودۆخی خوله‌كه ناگۆڕێت، به‌وپێیه‌ی پێشمه‌رگه ناسناوی خوله‌كه‌ی مسۆگه‌ر كردووه.
خولی باله‌ی بژارده‌ی یانه‌كانی عێراق بۆ ئه‌م وه‌رزه به 4 قۆناخ به‌ڕێوه چوو، 3 قۆناخی پێشووتر له شاره‌كانی (نه‌جه‌ف، به‌سره و سلێمانی) به‌ڕێوه‌چوون، له ئێستاشدا قۆناخی كۆتایی له به‌غدا به‌ڕێوه ده‌چێت.
