جه‌عفه‌رى: پێويسته هزرى تيرۆر ئيدانه بكرێت
ته‌نيا ئيدانه‌كردنى كرده‌وه تيرۆريستييه‌كان به‌س نييه
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق ئيبراهيم جه‌عفه‌رى، له پانێلێكى زانكۆى ئه‌مريكى كوردستان له دهۆك رايگه‌ياند، ته‌نيا ئيدانه‌كردنى كرده‌وه تيرۆريستييه‌كان به‌س نييه و پێويسته ئيدانه‌ى هزرى تيرۆر بكرێت.
پوخته‌ى وته‌كانى ئيبراهيم جه‌عفه‌رى:
ئێمه له جيهانێكداين پێويسته به دواى راستييدا بگه‌ڕێين. بزانيين دۆسته‌كانمان كێن.. به‌داخه‌وه له‌م زانكۆيه باس له‌وه ده‌كرێت باسى مه‌ينه‌تييه‌كانى كورد نه‌كراوه، ئێمه هه‌ر له 1988ه‌وه باسى كيميايبارانى هه‌ڵه‌بجه‌مان كردووه. ئێمه ئێستا ده‌وڵه‌تمان هه‌يه، به‌ڵام ئه‌وه‌ى ده‌مانه‌وێت ئه‌وه‌يه، كه پرۆژه‌ى ده‌وڵه‌تمان هه‌بێت. ده‌وڵه‌ته نوێيهكهمان ده‌بێت بپارێزين. سه‌دام حوسێن پرۆژه‌ى ده‌وڵه‌تى نه‌بوو، پڕۆژه‌ى سهرداركردنى كه‌سێك بوو، كه خۆى بوو و هه‌موو شتێك بوو.
ئێمه له ئۆپۆزيسيۆن كارمان بۆ رووخاندنى به‌عس ده‌كرد. ئه‌وه‌ى بير‌ى له رووخاندنى به‌عس نه‌ده‌كرده‌وه، به ئۆپۆزيسيۆنمان نه‌ده‌زانى. هه‌موو هه‌وڵێكمان بۆ ئه‌وه بوو.
خاڵێكى ديكه ئه‌وه بوو، ده‌مانوت جێگره‌وه‌ى سه‌دام حوسێن ده‌بێت سندووقى هه‌ڵبژاردن بێت. ئه‌وه‌شمان بهديهێنا. ئێستا عێراقى ئه‌مڕۆ عێراقى دوێنێ نييه. ديموكراتييهتى تێدايه و چه‌ندين وه‌رز هه‌ڵبژاردن كراوه. بۆنموونه ساڵى 2005 ساڵى هه‌ڵبژاردن بوو.
ئێمه چه‌ندين پرۆژه‌مان جێبه‌جێكردووه و بمانه‌وێت و نه‌مانه‌وێت ئێستا فيدراڵى له عێراق هه‌يه. ژن هاتووه‌ته ناو پرۆسه‌ى سياسييه‌وه. ته‌نانه‌ت له ئه‌مريكا و ئه‌وروپاش ئه‌وه ئه‌سته‌مه به‌دى بهێنرێت. ئايا ده‌زانن له 1975دا سويسرا بۆ يه‌كه‌مجار ژن ده‌نگى دا. ئێستا له عێراق 82 ژن له په‌رله‌مانن. ئه‌و كاته‌ى من سه‌رۆك وه‌زيران بووم 6 وه‌زيرى ژن هه‌بوون.
ئايا له رابردوودا هيچ عێراقييه‌ك دهيتوانى ره‌خنه له سه‌دام بگرێت، ئێستا له سايهى ديموكراتيه‌تى ئێمه هه‌موو عێراقييه‌ك ده‌توانێت ره‌خنه له باڵاترين كه‌س بگرێت. بيرتانه چى روويدا له سه‌رده‌مى سه‌دام حوسێن و كيميايباران، كوشتن، زيندان و ته‌نيا له باشوور له راپه‌ڕينى شهعبانييه 350 هه‌زار كه‌س كوژران.
ئێمه به خوێنى خۆمان قۆناغى ئۆپۆزيسيۆن بوونمان تێپه‌ڕاند. ئه‌گه‌ر لێم ده‌پرسى تۆ تێبينيت هه‌يه، به‌ڵێ منيش تێبينيم هه‌يه، به‌ڵام ئێمه رووبه‌ڕووى تيرۆر بووينه‌ته‌وه. كۆمه‌ڵێك لايه‌ن له عێراق ويستوويانه خه‌ڵكى عێراق فێرى خۆته‌قاندنه‌وه بكه‌ن. له عێراقى ئێستادا له هه‌موو جومگه‌كاندا فره‌يى هه‌يه. نامه‌وێت كورد ته‌نيا به‌رگرى له مافى خۆى بكات و پێويسته عهرهبێكيش كه ناهه‌قى بينيى به‌رگرى بكات. پێويسته هه‌مووان به‌رگرى له سوننه‌كان بكه‌ن. من خۆم هيچ شوێنێك نه‌ماوه باسى ئێزدييهكانم نه‌كردبێت. ئه‌گه‌ر ئێوه ئاگاتان لێ نييه كێشه‌ى خۆتانه. ئێمه ئه‌وانمان به هى خۆمان زانيوه. ته‌نانه‌ت شه‌هيده‌كانى پێشمه‌رگه و ئه‌و شه‌هيده كوردانه‌ى له ئه‌نبار شه‌هيد بوون، وێنه‌يان له ده‌روازه‌ى ئه‌نبار هه‌ڵواسراوه. بۆچى ئێمه باس له‌و پرسانه نه‌كه‌ين.
ئه‌وه زۆر سه‌ير بوو، كه به منتان وت بهرگريتان له مافى ئێمه نه‌كردووه.. من كورد نييم، به‌ڵام ئه‌وه‌ى له هه‌ڵه‌بجه روويدا ده‌مارى دڵى بڕيم. له هه‌موو جيهاندا به‌رگريم له كورد كردووه و باسى تاوانه‌كانى ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه‌م كردووه.
ده‌مه‌وێت بڵێم عێراق بۆ هه‌موو عێراقييهكانه و ئه‌وه‌ى ده‌ستوور ده‌يڵێت ئه‌وه‌يه و ئه‌وه‌ى ته‌فسيرى ديكه‌ى هه‌يه بۆ ده‌ستوور ئه‌وه بۆچوونه.
تيرۆر
له‌گه‌ڵ وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى بريتانيا باسمان له‌وه كردووه، كه پێويسته هزرى تيرۆر ئيدانه بكرێت. پڕۆژه‌يه‌ك بخه‌ينه به‌رده‌م نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان. وه‌ك رێوشوێنێكى ديموكراتى به ياسا قه‌ده‌غه‌كردنى هزرى تيرۆر ئه‌ركى ئێمه‌يه.
سوننه
سه‌دام نوێنه‌رى سوننه‌كان نه‌بوو، نوێنه‌رى عه‌ره‌ب نه‌بوو، چونكه هه‌م سوننه و هه‌م عه‌ره‌بيش قوربانى ده‌ستى سه‌دام بوون. عێراق له دێر زه‌مانه‌وه پرۆژه‌ى ده‌وڵه‌تى هه‌بووه. 2230 ساڵ به‌ر له ئێستا سهلجۆنى ئهكهدى وتويه‌تى: ئه‌وه‌ى كۆنترۆڵى خاكى به‌غدا بكات، ده‌توانێت كۆنترۆڵى جيهان بكات. ئه‌مه ره‌گه‌زپه‌رستى نييه. من كه له دهۆك قسه ده‌كه‌م، وه‌ك كوردێك قسه ده‌كه‌م. پێويسته شانازى به عێراقى بوونى خۆمان بكه‌ين. وه‌ك ماڵێكى كۆكه‌ره‌وه بۆ هه‌موو پێكهاته‌كان، عێراق وه‌ك ده‌وڵه‌تێك بنياتبنێين.
ئه‌مريكا 50 ويلايه‌تى هه‌يه و فيدراڵييه و يهكگرتووه. به يه‌كگرتوويى توانيويه‌تى ببێته به‌هێزترين ده‌وڵه‌ت. ته‌كساس دواكه‌وت له هه‌ڵكردنى ئاڵاى ئه‌مريكا و دواتر به‌رزى كرده‌وه، به‌ڵام نزمتر بوو، ئێستا ئه‌وه‌ش نه‌ما و ئاڵاى ئه‌مريكا به‌رزتره و ويلايهتهكان ده‌توانن ئاڵاى خۆيان هه‌بێت.
فيدراڵييه‌ت له زمانى يۆنانيدا به ماناى متمانه دێت و سيستمێكه متمانه ده‌گه‌يه‌نێت.
چوارده ساڵه سه‌دام رووخاوه و هێشتا پرسيار ده‌كه‌ين ئێمه چيمان كردووه و چيمان به‌ده‌ستهێناوه، ئێمه به‌ره‌نگارى تيرۆر بووينه‌ته‌وه. هه‌موومان به شمشێرى تيرۆر سهربڕاين و سوپاس بۆ خودا توانيمان به يه‌كگرتوويى به‌ره‌نگارى ببينهوه.
له عێراقدا چه‌ندين ده‌ستكه‌وت هه‌يه و پێويسته هه‌مووان ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه بپارێزين. ئێستاش مافى ئازادى راده‌ربڕين هه‌يه. پێويسته راستگۆ بين له‌گه‌ڵ گه‌نجه‌كانمان و ئه‌وانه‌ى لێره‌ن ته‌نيا به خوێندنه‌وه سه‌داميان ناسيوه. ئه‌وانه‌ى له سه‌رده‌مى سه‌دام ژياون، ده‌زانن سه‌دام چ مهينهتييهكى به‌سه‌ر خه‌ڵكدا هێناوه. ئێستا هه‌مووان له په‌رله‌مان نوێنه‌ريان هه‌يه.
سه‌دام دژ به كورد و شيعه و وڵاتانى دراوسێ شه‌ڕى هه‌بوو. هه‌شت ساڵ له‌گه‌ڵ ئێران و له‌گه‌ڵ كوه‌يت شه‌ڕى كرد، په‌يوه‌ندى ئێستاى عێراق له‌گه‌ڵ هه‌مووان باشه و له‌گه‌ڵ سعووديه په‌يوه‌نديمان زۆر باشه.
ئێستا عێراق پێگه‌يه‌كى زۆر گرنگى هه‌يه و 173 وڵات ده‌نگيان به عێراق داوه بۆ ئه‌وه‌ى ببێته ئه‌ندامى كۆميسيۆنى مافه‌كانى مرۆڤ. ئايا ماناى چييه، كه وڵاتان بايه‌خ به عێراق ده‌ده‌ن.، هۆكاره‌كه‌ى چه‌ند شتێكه، يه‌كه‌ميان: يه‌كگرتوويى عێراق به‌رامبه‌ر به تيرۆر، دووه‌م: سه‌ركه‌وتن له دژى داعش و پشتيوانى هاوپه‌يمانان و مه‌رجه‌عيه‌ت وايكرد سه‌ركه‌وين. سێيه‌م: ئێمه ئه‌وه‌مان نه‌وتووه هه‌ڵه‌مان نييه و كۆماره‌كه‌مان كۆمارى ئه‌فڵاتوونه. ئێمه پێويستمان به سه‌ركرده‌يه نه‌ك سه‌رۆك كۆمار به ته‌نيا. سه‌رۆك كۆمار ده‌ڕوات، به‌ڵام سه‌ركرده خۆى ده‌سه‌پێنێت به‌سه‌ر مێژوودا. بۆيه پێويسته رۆشنبيرى سه‌ركه‌وتنى راسته‌قينه بڵاوبكهينهوه، نه‌ك سه‌ركه‌وتنى خه‌ياڵى.
پێويستمان به بنياتنانه‌وه‌ى عێراقه و ئه‌مڕۆ كه هاتمه دهۆك زۆر شادومان بووم و بينيم دهۆك زۆر خۆش بووه و پێويسته ئه‌م سه‌ركه‌وتن و خۆشييه بگوازرێته‌وه بۆ هه‌موو شوێنێك. پێويسته به‌رده‌وامى بده‌ين به ئاشته‌وايى نيشتيمانى. ئێمه سوپاسى هاوكارى دراوسێكان ده‌كه‌ين. داواش ده‌كه‌ين وڵاتان پشتيوانى عێراق بن له دواى داعش. كارێكى ئاسان نييه مووسڵ و تكريت و ئه‌نبار دووباره بنياتبنێينهوه به ته‌نيا.
عێراق له پێناو هه‌موو جيهاندا شه‌ڕى داعش ده‌كات و ئێمه به‌رگريمان له هه‌موو جيهان كردووه و پێويسته به‌م تۆنه قسه بكه‌ين.