فوئاد حوسێن: پێويسته بير له چاره‌سه‌رى يه‌كجاره‌كى مهينهتييهكان بكرێته‌وه
پێويسته ده‌وڵه‌ت له‌سه‌ر فه‌لسه‌فه‌يه‌كى روون و دياريكراو دابمه‌زرێت كه ده‌ستووره
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى ديوانى سه‌رۆكايه‌تى هه‌رێم، فوئاد حوسێن، رايگه‌ياند، پێويسته ده‌وڵه‌ت له‌سه‌ر فه‌لسه‌فه‌يه‌كى روون و دياريكراو دابمه‌زرێت كه ده‌ستووره، به‌ڵام ئايا له عێراق ده‌وڵه‌ت پابه‌ندى ده‌ستوور بووه.
له ميانى پانێلێكى تايبه‌تى زانكۆى ئه‌مريكى كوردستان له دهۆك هه‌ريه‌ك له فوئاد حوسێن سه‌رۆكى ديوانى سه‌رۆكايه‌تى هه‌رێمى كوردستان و ئيبراهيم جه‌عفه‌رى باسيان له ره‌وشى ئه‌مڕۆى سياسه‌ت له عێراق و پرسى راپرسى و داهاتووى عێراق كرد.
له‌و چوارچێوه‌يه‌دا فوئاد حوسێن وه‌ڵامى وته‌كانى ئيبراهيم جه‌عفه‌رى سه‌باره‌ت له ئێستا و رابردووى عێراق دايه‌وه و جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، كه كورد له چوارچێوه‌ى عێراقدا مهينهتى زۆرى تووش هاتووه.
ده‌قى پوخته‌ى وته‌كانى فوئاد حوسێن:
جه‌عفه‌رى هاوڕێيه‌كى دێرينه. له‌گه‌ڵ كورد به‌شدار بووه له خه‌باتى دژ به ديكتاتۆريهت. گرنگى زۆرى به بارودۆخ و دۆسييه‌ى سياسى عێراق داوه. كه‌سێكى چالاك و كارا بووه بۆ به‌رگرى له كورد. ئێمه هه‌مان رێچكهمان هه‌بووه بۆ دژايهتى ديكتاتۆريهت و ئه‌وه‌ى په‌يوه‌ندى به كورده‌وه هه‌بوو، توانيمان مافه‌كانمان به‌دى بهێنين و دوژمنێكى هاوبه‌شمان هه‌بوو.
كورديش قوربانى يه‌كه‌م بوو، دواتريش پێكهاته‌كانى ديكه‌ش بوونه قوربانى و سه‌ره‌نجام هه‌موومان قوربانى ده‌ستى سه‌دام بووين.
ئه‌گه‌ر به‌راوردى ره‌وشى ئێستا و سه‌رده‌مى به‌عس بكه‌ين، ده‌توانين بڵێين ئێمه ده‌وڵه‌تێكى جياوازمان درووستكردووه و ئه‌و كاته ئازادى نه‌بوو، ده‌سه‌ڵات له ده‌ستى يه‌ك كه‌س بوون، به‌راوردكارى گرنگه، به‌ڵام له پرۆژه‌ى ده‌وڵه‌ت و دهوڵهتكارى له فه‌لسه‌فه‌ى درووستكردن و روونكردنه‌وه‌ى روانگه‌كان و پێكهاته‌ى حكومه‌ت و هاوبه‌شييه‌كان پێويستى به‌وه‌يه بير له رابردوو نه‌كه‌ينه‌وه.
ئه‌وه‌ى كه به‌ڕێز پارێزگارى دهۆك ئاماژه‌ى پێكرد، پێم وايه مه‌به‌ستى جه‌عفه‌رى نه‌بووه. باسى به‌شێك بووه له پرسى مه‌ينه‌تييه‌كانى خه‌ڵكى دهۆك، ئايا ئه‌و مهينهتيانه راسته‌قينه‌ن و بوونيان هه‌يه، ئێمه هێشتا له‌و قۆناغه نيين به‌راوردكارى بكه‌ين.
به‌ڵێ مهينهتييهكان بوونيان هه‌يه و پێويسته مامه‌ڵه‌يان له‌گه‌ڵ بكرێت و بير له چاره‌سه‌ركردنيان بكه‌ينه‌وه.
ئايا سياسه‌تى هه‌ڵه به‌كارهاتووه له به‌رامبه‌ر پێكهاته‌ى كوردى، وه‌ڵامه‌كه‌ى به‌ڵێيه. ئايا پێشنيازى چاره‌سه‌ر كراوه، پێشنيازه‌كان ده‌بێت تيۆرى و پراكتيكى بن و ئايا ئه‌و فه‌لسه‌فه‌يه چييه كه عێراقى له‌سه‌ر بنياتدهنرێتهوه و بير له چى ده‌كرێته‌وه و ئايا فه‌لسه‌فه‌ى حزبه‌كان يان ده‌ستووره، ئايا ده‌ستوور جێبه‌جێ كراوه. ئايا به راستى ديموكراتيمان جێبه‌جێ كردووه، ئه‌گه‌ر باس له يه‌كسانى ژن و پياو بكه‌ين، ئايا گه‌يشتووينه‌ته ئه‌و ئاسته‌ى بڵێين يه‌كسانى ته‌واو هه‌يه. ئايا پێكهاته‌ى فيدراڵى له عێراق بوونيان هه‌يه، ئه‌گه‌ر نيين بۆچى هه‌وڵ نه‌دراوه جێبه‌جێيان بكه‌ين. خه‌ڵكێكى زۆر به ده‌ست ئه‌و وه‌ڵامانه‌وه ده‌ناڵێنن و راسته ئاسته‌نگ هه‌ن.
هه‌ڵه‌ى زۆرمان كردووه له درووستكردنى ده‌وڵه‌ت و حكومه‌ت بۆيه پێويستمان به‌وه‌يه دانووستان بكه‌ين و له يه‌كتر تێبهگهين.
ئێمه ده‌مانه‌وێت مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ واقيع بكه‌ين. هه‌ڵه‌يه ئه‌گه‌ر باس له ده‌وڵه‌تى هاونيشتيمانى بوون بكرێت، له كاتێكدا ده‌وڵه‌ت بووه‌ته ده‌وڵه‌تى پێكهاته‌يه‌ك. هه‌روه‌ها بابه‌تى زۆرينه و كه‌مينه دێته ئاراوه.