بارودۆخی هاووڵاتیانی مووسڵ خراپتر ده‌بێت
خەڵكی مووسڵ لە كۆڵان و گەڕەكەكان نۆرە بۆ وەرگرتنی خواردن دەگرن
K24 - مووسڵ
به‌هۆی شه‌ڕی رۆژئاوای مووسڵ كه له 19 مانگی شوباتی ئەمساڵەوە به‌رده‌وامه، خه‌ڵكی ئه‌و ناوچانه تاڕاده‌یه‌ك گه‌مارۆ دراون و جموجوڵیان سنوورداره، بۆیه پێوداویستییهكانی ژیانیش به ئه‌سته‌م له‌و ناوچانه ده‌ست ده‌كه‌ون، به‌ڵام هه‌ر ده‌رفه‌تێك بێته پێش، لایه‌نه خێرخوازه‌كان هاوكارییان ده‌كه‌ن.