"هه‌ر سه‌رۆكێكی ئه‌مریكی جنێوی به سه‌رۆكێكی دیكه‌داوه پێش ئه‌و خۆی له ده‌سه‌ڵات نه‌ماوه"
ئایا به ئاژه‌ڵ ناوبردنی به‌شار ئه‌سه‌د واتای كۆتایی رژێمه‌كه‌یه‌تی؟
K24 - هه‌ولێر:
پاش ئه‌وه‌ی له كه‌ناڵی فۆكس نیوزی ئه‌مریكییه‌وه، دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا، به‌شار ئه‌سه‌دی سه‌رۆكی سووریای به "ئاژه‌ڵ" ناوبرد، چاوه‌ڕوانییه‌كان بۆ كۆتایی ئه‌سه‌د زیاتر بوون و گره‌وی زیاتری له‌سه‌ر ده‌كرێت.
هه‌ر چه‌نده تره‌مپ به‌وه ناسراوه، پێشتریش قسه‌ی زۆری كردووه و ئاگای له زمانی خۆی نییه چی ده‌ڵێت، به‌ڵام هیچ جارێك وه‌ك ئێستا به توندی له‌سه‌ر سه‌رۆكی وڵاتێكی دیكه قسه‌ی نه‌كردووه، هه‌ر ئه‌مه‌شه واده‌بینرێت، كۆتایی ئه‌سه‌د نزیك بێت.
تره‌مپ گووتی" كاتێك ئه‌سه‌د گازی خنكێنه‌ر و بۆمب و ناپاڵم و به‌رمیلی ته‌قینه‌وه‌ی ده‌ستده‌كه‌وێت، ئه‌ویش ده‌چێت له ناوه‌ڕاستی خه‌ڵكی سڤیل به‌ریانده‌داته خواره‌وه، به‌و هۆیه‌شه‌وه سه‌دان كه‌س ده‌كوژێت، منداڵ بێ ده‌ست و قاچ ده‌كات، ئه‌مه‌ش به هه‌موو پێوه‌رێك ده‌یسه‌لمێنێت كه ئه‌سه‌د"ئاژه‌ڵه".
له‌و كاته‌وه‌ی سه‌رۆكی پێشووی سووریا"حافز ئه‌سه‌د" به‌هۆی كوده‌تاكه‌ی ساڵی 1970 وه هاته سه‌ر حوكم، 9 سه‌رۆك له ئه‌مریكا هاتن و رۆیشتن، هه‌ر یه‌ك له‌وانه هه‌وڵیدا كاریگه‌ری له خێزانه‌ی ئه‌سه‌د دروست بكات و كێشه‌كانیان له‌گه‌ڵدا چاره‌سه‌ر بكه‌ن، به‌ڵام هیچ كه‌سێكیان نه‌یانتوانی یه‌ك هه‌نگاو له‌و كێشه هه‌ڵواسراوانه‌ی نێوانیان بچنه پێشه‌وه، كێشه‌كان هه‌ر مانه‌وه و ئێستا یه‌خه‌ی به دۆناڵد تره‌مپ گرتووه.
.@POTUS: Putin is backing a person that is truly an evil person; and I think it's very bad for Russia, mankind, this world. #Hannity pic.twitter.com/CPWjiLN5rU
— Fox News (@FoxNews) ١٢ أبريل، ٢٠١٧
تره‌مپ نۆیه‌م سه‌رۆكه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كه‌یسی ئاڵۆزی سووریادا له سه‌رده‌می ئه‌سه‌دی كوڕدا ده‌كات، كاتێك تره‌مپ هات، 6 ساڵ بوو له‌و ڵاته‌دا خوێن ده‌ڕژا و دوایین جاریش تره‌مپ وێنه‌ی منداڵه خنكاوه‌كان رایچڵه‌كان، به هاویشتنی مووشه‌كه تۆماهۆكه‌كانی ئه‌و په‌یامه‌ی گه‌یاند، ئه‌م سه‌رده‌مه له سه‌رده‌می ئه‌سه‌دی باوك سه‌ختتره و كردنه‌وه‌ی گرێ كوێره‌ی كێشه‌كانیشی، له مێزی دانووستانه‌وه، دایه ده‌ست مووشه‌كه‌كانی.
دۆناڵد تره‌مپ 100 رۆژی نه‌برد، پردی سه‌بری بچڕاو جیاواز له 8 سه‌رۆكه‌كه‌ی پێش خۆی، تێگه‌یشت ده‌بێت بیر له رێگایه‌كی دیكه بكاته‌وه.
به‌ڵام تره‌مپ یه‌كه‌م سه‌رۆكی ئه‌مریكا نییه، ده‌سته‌واژه و قسه‌ی توند به‌رامبه‌ر سه‌رۆكی ده‌وڵه‌تێكی دیكه ده‌كات، له ماوه‌ی 50 ساڵی رابردوودا ئه‌و قسانه كراون. به‌ڵام قسه‌كان ماوه‌یه‌كی درێژ كاریگه‌رییان نه‌ماوه‌ته‌وه، زۆرجار ئه‌و سه‌رۆكانه‌ی، له لایه‌ن سه‌رۆكه‌كانی ئه‌مریكاوه، قسه‌یان پێگوتراوه له ده‌سه‌ڵات ماونه‌ته‌وه و سه‌رۆكه‌كانی ئه‌مریكا كورسییه‌كه‌یان جێهێشتووه.
رۆناڵد ریگان، یه‌كێك له‌و سه‌رۆكانه‌ی ئه‌مریكا بووه، موعه‌مه‌ر قه‌زافی سه‌رۆكی پێشووی لیبیای به" سه‌گه شێته‌كه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست" ناوبربوو.
چونكه له‌سه‌رده‌می ریگان، قه‌زافی دوژمنی ژماره یه‌كی ئیداره‌ی ئه‌وكاتی ئه‌مریكا بوو. وك چۆن فیدڵ كاسترۆی سه‌رۆكی پێشووی كوبا، دوژمنی سه‌رسه‌ختی جۆن كێنیدی بوو.
ساڵی 1986، رۆناڵد ریگان، له وتارێكدا گووتی"قه‌زافی سه‌گه شێته‌كه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته"، نه‌ك ئه‌وه به‌ڵكو به كابرایه‌كی" هه‌ڵسوكه‌وت نامۆ"ـش ناویبرد.
دوای ئه‌و قسانه، ریگان ته‌نها 3 ساڵی دیكه له ده‌سه‌ڵات مایه‌وه، چونكه خولی دووه‌می ویلایه‌ته‌كه‌ی ته‌واو بوو، كه‌چی قه‌زافی، پاش ئه‌و قسانه‌ش، 25 ساڵی دیكه له ده‌سه‌ڵات مایه‌وه، تا ئه‌و رۆژه‌ی له ساڵی 2011 به ده‌ستی نه‌یارانی رژێمه‌كه‌ی كوژرا.
ریگانیش له دوا ساڵه‌كانی ته‌مه‌نیدا، تووشی نه‌خۆشی "زه‌هایمه‌ر" بوو، ساڵی 2004 كۆچی دواییكرد.
له كاتی مردنه‌كه‌یدا قه‌زافی گووتی" به‌داخه‌وه‌م بۆ مردنی ریگان، چونكه پێش ئه‌وه‌ی له به‌رده‌م دادگادا، به‌هۆی تاوانه‌كانی دژی منداڵانی لیبیا له ساڵی 1986 بیبینم و باجی تاوانه‌كانی بدات، خۆی مردووه"، مه‌به‌ستی له بۆردوومانه‌كه‌ی ئه‌و ساڵه‌ی ئه‌مریكا بوو بۆ سه‌ر لیبیا له سه‌رده‌می ریگاندا.

ساڵی 1983 رۆناڵد ریگان سه‌رۆكی ئه‌وكاتی ئه‌مریكا، زۆر توڕه‌بوو، ئه‌و جاره‌ش توڕه بوونه‌كه‌ی له سه‌رۆكی وڵاتێكی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته نه‌بووه، به‌ڵكو له سه‌رۆكی كه‌نه‌دای دراوسێی "پییر ئیلیوت ترۆدۆ"ـی باوكی جاستن ترۆدۆی سه‌رۆكوه‌زیرانی ئێستای ئه‌و وڵاته‌بوو.
له میانی لوتكه‌یه‌كی ئابووریی كه له له‌نده‌نی پایته‌ختی بریتانیا به‌ڕێوه‌چوو، ریگان هێرشی كرده‌سه‌ر پییر و گووتی" به نه‌فره‌ت بیت پییر"، ئه‌و توڕه‌ییه‌شی بۆ ئه‌وه‌بوو، تا سه‌رۆكی كه‌نه‌دا، ده‌ست له‌و ئاسانكاریانه هه‌ڵبگرێت كه بۆ یه‌كێتی سۆڤییه‌تی پێشووی ده‌كرد.
دوای ئه‌و قسانه"ترۆدۆ"ـی باوك، ته‌نها ساڵێك له ده‌سه‌ڵات مایه‌وه، هه‌رچه‌نده ساڵانی 1968 تا 1979 وه‌ك سه‌رۆكوه‌زیران هه‌ر له‌سه‌ر حوكم بوو.

سه‌رۆكی كۆچكردووی پێشووتری ئه‌مریكا" لیندون جۆنسۆن" به ده‌مپیسی ناسراو بوو.
كاتێك وه‌ڵامی هه‌ڵوێستێكی سه‌رۆكوه‌زیرانی ئه‌وكاتی كه‌نه‌دا" لیسته‌ر پیرسۆن"ـی دایه‌وه كه ده‌رباره‌ی جه‌نگی ساڵی 1965 ئه‌مریكا له ڤێتانم ده‌ریبڕیبوو گووتبووی" تۆ میزتكردووه به به‌ڕه‌كه‌مدا" ئه‌وه‌ش وه‌ك سوكایه‌تییه‌كی گه‌وره ناوبرا.
پیرسۆن تا 3 سال پاش ئه‌و قسانه‌ش هه‌ر له‌سه‌ر حوكم بوو، دواتر له كاری سیاسی خۆی خانه‌نشین كرد و ده‌ستی له سه‌رۆكایه‌تی پارته‌كه‌ی كێشایه‌وه، ساڵی 1973 به‌هۆی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌وه كۆچی دواییكرد.
له به‌رامبه‌ردا، جۆنسۆن، تا كۆتایی 1969 له ده‌سه‌ڵات مایه‌وه، نه‌یتوانی خۆی بۆ خولێكی دیكه بپاڵێوێته‌وه، چونكه ئاستی جه‌ماوه‌ری له ساڵی 1966 وه ته‌واو دابه‌زیبوو.