"ناونانی شه‌قامێك له سابادێلی كه‌ته‌لۆنیا بۆ رێزگرتنه له كوردستان"
رۆژنامه‌یه‌كی كه‌ته‌لۆنی باسی راپۆرتێكی كوردستان24 ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ی El punt avui، كه له شاری به‌رشه‌لۆنه به زمانی كه‌ته‌لۆنی به‌چاپ ده‌گه‌یه‌ندرێت و بڵاوده‌كرێته‌وه، رۆژی 11/4/2017 له‌سه‌ر چوونی تیمی نووسینگه‌ی ئه‌وروپای كوردستان ٢٤، بۆ دروستكرنی راپۆرت و چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی شاره‌وانی سابادێل له‌ژێر سه‌ردێڕی (ته‌نها به ناوكردنی شه‌قامێك به ناوی كوردستان له سابادێل ته‌له‌فزیۆنێكی كوردی راپۆرتێك په‌خش ده‌كات - به‌پێی زانیاری ئه‌وان، له جیهاندا هیچ وڵاتێك نییه شه‌قامێكی به‌ناو كوردستانه‌وه كردبێت) و ده‌نووسێت:"له‌یه‌كه‌م كاردانه‌وه‌ی شاره‌وانی سابادێل، دوای په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنیی تیمی كه‌ناڵی كوردستان ٢٤ كه له عێراقه‌وه په‌خش ده‌كات، بووه جێی سه‌رسوڕمانی شاره‌وانی و به‌رپرسی مافه‌كانی مه‌ده‌نی '' مریه‌م فێراندز'' له نیوه‌ی مانگی ئازاردا، كاتێك به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی ئه‌وروپای كوردستان٢٤، له بروكسێله‌وه هات و سه‌ردانی سابادێلی كرد بۆ زانینی زانیاری، چۆنه شه‌قامێك به ناوی كوردستانه‌وه به‌ناوكراوه، كه ماناكه‌ی خاكی كورده‌كان ده‌كات و ده‌یانه‌وێت راپۆرتێكی له‌سه‌ر بكه‌ن".
له چاوپێكه‌وتنه رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا، كه چه‌ند كه‌سێك ده‌ستنیشانكرا بۆ وه‌ڵامدانه‌وه.له وه‌ڵامی پرسیاری ئه‌وه‌ی (چۆنه به‌لاتانه‌وه گرنگ بووه‌و بڕیارتان داوه شه‌قامك به‌ناوی كوردستانه‌وه بكه‌ن؟) به‌رپرسی كلتووری شاره‌وانی سابادێل ''فێراندز'' له‌وه‌ڵامدا وتوویه‌تی: ئه‌و شه‌قامه له‌گه‌ڕه‌كێكی نوێی سابادێله، له‌گه‌ڵ ناوی چه‌ند میلله‌تێكی بێ وڵات وه‌ك تیبت و گه‌لی بیابانی"سه‌حراوی)، له ساڵی ٢٠٠٠ دا. له‌كاتی ناونانی شه‌قامه‌كاندا و له سه‌روبه‌ندی پرۆژه‌كه‌دا، بڕیاردرا كه ٣ شه‌قام به‌ناوی ئه‌و سێ میلله‌ته‌وه بكرێت كه بۆ سه‌ربه‌خۆیی هه‌وڵده‌ده‌ن و چه‌ند شه‌قامێكیش به‌ناوی ئه‌و وڵاته ئه‌وروپیانه‌وه بنرێت كه تازه سه‌ربه‌خۆییان راگه‌یاندووه وه‌ك ماڵتا، ئێستۆنیا و لیتوانیا. ئه‌م بڕیاره‌ش له‌لایه‌ن حكومه‌تی خۆجێییه‌وه ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ردراو به‌كۆی ده‌نگ، ئێمه به‌پێویستمان زانی و ده‌زانین كه گه‌لێك له‌وێ ده‌ژی و پێویستیان به پشتگیری هه‌یه‌و وه‌ك نزیكبوونه‌وه‌یه‌ك ئه‌و هانگاوه‌مان نا.

مۆنسێرات شاكۆن، له چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا رۆڵی ئافره‌تی كورد و كلتووری ئه‌و گه‌له‌ی هه‌ڵسه‌نگاندو گووتی: وه‌ك شاره‌وانی سابادێل كه كه‌ته‌لۆنییه و شه‌قامێكی به‌ناوی كوردستانه‌وه هه‌یه، له كاتێكدایه كه كورد وڵاتێكی سه‌ربه‌خۆی خۆیان نییه و رێز له كلتوور‌و مافی پێكه‌وه ژیان و ئافره‌ت ده‌گیرێت ئه‌مه وه‌ك پشتگیرییه‌كه بۆ ئه‌وان.