"ترسی جه‌نگه گه‌وره‌كه جیهان داده‌پۆشێت"
گرژیی نێوان گه‌نجه دیكتاتۆره‌كه و ملیاردێره پیره‌كه رێژه‌ی گه‌ڕانی خه‌ڵك به‌دوای "جه‌نگی جیهانیی سێیه‌م" ده‌گه‌یه‌نێته به‌رزترین ئاست

K24 - هه‌ولێر:
له سایه‌ی جوڵه‌ی كه‌شتییه جه‌نگییه‌كانی ئه‌مریكادا، كه به‌ره‌و كه‌ناراوه‌كانی كۆریای باكوور به‌ڕێوه‌ن، پاش ئه‌وه‌شی سووریا درایه‌به‌ر مووشه‌كی تۆماهۆك، ئیتر كه‌س سه‌رزه‌نشتت ناكات ئه‌گه‌ر بیرۆكه‌ی تۆقێنه‌ر به مێشكدا بێت و چاوه‌ڕوانی جه‌نگی جیهانیی سێیه‌م بیت.
له‌م رێگه‌یه‌شدا تۆ به ته‌نها نیت و زانیارییه‌كانی گوگڵ ئاشكرای ده‌كه‌ن، زۆر كه‌س ئه‌و ره‌وشه وای لێكردوون بیر له جه‌نگی جیهانی سێیه‌م بكه‌نه‌وه.
ئه‌م مانگه گه‌ڕان به‌دوای "جه‌نگی جیهانیی سێیه‌م" گه‌یشتووه‌ته به‌رزترین ئاست، دوای ئه‌وه‌ی له ساڵی 2004 وه تایبه‌تمه‌ندی ژماردنی گه‌ڕانه‌كان له گوگڵ فراوان كرا، یه‌كه‌مجاره به‌و ژماره زۆره خه‌ڵكی به‌دوای بابه‌تێكی دیاریكراودا گه‌ڕابێت و پێگه‌ی تایبه‌تمه‌ندی" Infowars" ئه‌مریكیش ئه‌و زانیارییانه‌ی پشتڕاست كردووه‌ته‌وه.
گه‌ڕان به‌دوای وشه‌كانی"جه‌نگ" و "جه‌نگی ئه‌تۆمی" له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه تا ئێستا گه‌یشتووه‌ته به‌رزترین ئاست.
به‌كارهێنه‌رانی گوگڵ به‌دوای زانیارییه‌كانی" جه‌نگی تره‌مپ" و "جه‌نگی سووریا"ـش به رێژه‌یه‌كی زۆر گه‌ڕاون.

ئه‌و رێژه به‌رزه‌ی گه‌ڕان دوای بڕیاره‌كه‌ی تره‌مپ بۆ بۆمبارانی سووریا له هه‌فته‌ی رابردوو زیاتر هه‌ڵكشاوه، چونكه ئه‌و بنكه ئاسمانییه‌ی تۆماهۆكه‌كانی پێوه‌نا، شاره‌زایانی رووسی سه‌رپه‌رشتیان ده‌كرد و له‌و فڕۆكه‌خانه‌دا بڵاوببوونه‌وه.
دوای ئه‌وه‌ش رووسیا و ئێران به توندی وه‌ڵامیان دایه‌وه و گووتیان" ئه‌مریكا هێڵی سووری به‌زاندووه" و هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌یان كردبوو كه به توندی به‌رپه‌رچی ده‌ده‌نه‌وه ئه‌گه‌ر بێت‌و جارێكی دیكه بۆردوومانه‌كه دووباره‌بكاته‌وه.

هێشتا دووكه‌ڵی بۆردوومانه‌كه‌ی سووریا نه‌ڕه‌ویبووه‌وه كه دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بڕیاریدا، گرووپی ئاسمانیی ده‌ریایی، كه له ده‌وروبه‌ری فڕۆكه‌هه‌ڵگری"كارڵ ڤینسۆن"ـی جه‌نگی كه له ئوسترالیا له‌نگه‌ریان گرتبوو، به‌ره‌و نیمچه دوورگه‌ی كۆریی بجوڵێنێت".
شه‌ڕه قسه‌ی رۆژانی رابردووی نێوان، تره‌مپ و ده‌سه‌ڵاتداره داپڵۆسێنه‌ره‌كه‌ی كۆریای باكووریش هێنده‌ی دیكه ره‌وشه‌كه‌ی گرژكردووه.

تره‌مپ له توێتره‌وه نووسی، ده‌وڵه‌ته شیوعییه‌كه" هه‌وڵی دروستكردنی سه‌رئێشه‌و نه‌هامه‌تی ده‌دات" و چه‌ند جارێكیش داوای له چین كرد به‌شداری بكات ئه‌گه‌رنا ئه‌وه ئه‌مریكا به ته‌نها به‌و ئه‌ركه هه‌ڵده‌ستێت.
دوای ئه‌وه‌ش سه‌رۆكی چین "شی جین بینگ" 150 هه‌زار له ئه‌ندامانی سوپای له سنووری كۆریای باكووره‌وه خسته جوڵه، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر تره‌مپ بڕیاری لێدانی كۆریای باكووری ده‌ركرد، به هانای هاتنی لێشاوی په‌نابه‌رانه‌وه بچن".
دواجار كه ژماره‌ی ئه‌و خه‌ڵكه‌ی بایه‌خیان به بابه‌تی جه‌نگ داوه، مانگی ته‌مووزی ساڵی 2006 بوو، ئه‌ویش ئه‌وكاته بوو كه كۆریای باكوور ژماره‌یه‌ك له مووشه‌كه دورهاوێژه‌كانی تاقیكردبووه‌وه.
ئێستاش كه هێزه زه‌به‌لاحه‌كه كه‌وتووه‌ته رێگا، ترس له هه‌ڵگیرسانی جه‌نگه گه‌وره‌كه زیاتر بووه، جه‌نگێك كه ملیاردێرێكی پیر و هه‌رزه‌كارێكی شه‌یدای مووشه‌كی ئه‌تۆمی هه‌ڵیگیرسێنن.