پوتن و ئه‌ردۆغان پشتيوانى لێكۆڵينه‌وه‌ى نێوده‌وڵه‌تى له كيميايبارانى خان شێخۆن ده‌كه‌ن
ره‌وشى سووريا و په‌يوه‌ندييه‌كانى نێوان مۆسكۆ و ئه‌نقه‌ره‌يان تاوتوێكرد.
K24 – هه‌ولێر:
هه‌ريه‌ك له سه‌رۆكى رووسيا ڤلاديمێر پوتن و سه‌رۆك كۆمارى توركيا ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان پشتيوانى خۆيان بۆ ئه‌نجامدانى لێكۆڵينه‌وه‌يه‌كى نێوده‌وڵه‌تى له دۆسيه‌ى كيميايبارانكردنى خان شێخۆن ده‌ربڕى.
پوتن و ئه‌ردۆغان له په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا ره‌وشى سووريا و په‌يوه‌ندييه‌كانى نێوان مۆسكۆ و ئه‌نقه‌ره‌يان تاوتوێكرد.
به گوێره‌ى زانيارى كه‌ناڵى RT له‌و په‌يوه‌ندييه ته‌له‌فۆنيه‌دا ئه‌ردۆغان پشتگيرى خۆى بۆ ئه‌نجامدانى لێكۆڵينه‌وه‌يه‌كى نێوده‌وڵه‌تى و بابه‌تيانه‌ى هه‌مه‌گير ده‌ربڕيوه بۆ ساغكردنه‌وه‌ى دۆسيه‌ى كيميايبارانكردنى خان شێخۆنى سووريا.
رۆژى 4ى نيسان/ ئه‌پريلى 2017، به هۆى بۆردومانى فڕۆكه‌كانى سوپاى ئه‌سه‌ده‌وه 86 هاووڵاتى به هۆى به‌ركه‌وتنى گازى كيميايى گيانيان له‌ده‌ستدا و زياتر له 100 هاووڵاتى ديكه بريندار بوون.
به گوێره‌ى به‌ياننامه‌ى كرملين، هه‌ردوو سه‌رۆك پشتيوانيى خۆيان بۆ پرۆسه‌ى دانووستانى سووريا به داڕشته‌كانى ئه‌ستانه و جنێف ده‌ربڕيوه.
هه‌روه‌ها جه‌ختيان له‌سه‌ر به‌رده‌وامى بڕيارى ئاگربه‌ست و پاراستنى بنه‌ماى دانووستان بۆ دۆزينه‌وه‌ى چاره‌سه‌رى سياسيى كردووه‌ته‌وه.