29 ساڵ به‌سه‌ر كاره‌ساتی ئه‌نفال تێپه‌ڕده‌بێت
كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوان دوای ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تبارانی كه‌یسی ئه‌نفال ده‌كه‌ن
K24 – هه‌ولێر
له 29مین ساڵیادی كاره‌ساتی ئه‌نفال رێوره‌سمێك بۆ رێزگرتن له قوربانیان و كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوان له گه‌رمیان به‌رێوه‌چوو.
له وته‌ی كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوان داواكرا چه‌ند دادگایه‌كی لێكۆڵینه‌وه له شاره جیاوازه‌كان بكرێنه‌وه بۆ وه‌رگرتنی سكالای كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوان. دا‌واشیان كرد بڕیاری دادگای تاوانه‌كانی عێراق بۆ ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تبارانی كه‌یسی ئه‌نفال جێبه‌جێ بكرێت.
له رێوره‌سمی یادكردنه‌وه‌ی ئه‌نفال چه‌ندین چالاكیی جۆراوجۆ و كردنه‌وه‌ی پیشانگا به‌رێوه ده‌چێت كه خه‌ڵكێكی زۆر له كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوان و هه‌ندێ له به‌رپرسانی حكومه‌ت و په‌رله‌مانتاران به‌شداری رێوره‌سمه‌كه بوونه.
ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ئه‌نفال له نیوه‌ی دووه‌می شوباتی 1988 له لایه‌ن رژیمی به‌عس ده‌ستیپێكرد و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته له هه‌شت قوناغی جیاوازدا ده‌ستی به راگواستنی دانیشتوان و خاپووركردنی ئه‌و ناوچانه‌ی كرد كه به‌ر شه‌پوڵی ئه‌نفال كه‌وتن.
رۆژی 14 نیسانی 1988 به‌هۆی ئه‌وه‌ی شاڵاوی ئه‌نفال گه‌یشته ئاستێكی ترسناك و زۆربه‌ی هه‌ره زۆر ناوچه‌كانی كوردستانی گرته‌وه، به رۆژی ئه‌نفال ناونراوه.
دادگای باڵای تاوانه‌كانی عێراق له ساڵی 2007 پڕۆسه‌ی ئه‌نفالی وه‌كو جێنۆسایدی گه‌لی كورد ناساند و دواتر بڕیاری ده‌ستگیركردنی بۆ سه‌دان كه‌س ده‌ركرد، كه تۆمه‌تبارن به به‌شداریكردن له تاوانه‌كانی ئه‌نفال.
قۆناغی یه‌كه‌می ئه‌نفال له رۆژی 23 شوباتی 1988 له ناوچه‌كانی دۆڵی جافایه‌تی ده‌ستپیپێكرد و تا رۆژی 18 ئاداری هه‌مان ساڵ به‌رده‌وامبوو.
له قوناغی دووه‌مدا، ناوچه‌ی قه‌ره‌داغی به خووه گرت كه له رۆژی 22 ئاداری 1988 ده‌ستپێكرد و تا رۆژی یه‌كی نیسانی هه‌مان ساڵ به‌رده‌وامبوو.
قوناغی سێیه‌می ئه‌نفال رۆژی 7 نیسانی 1988 له گه‌رمیان ده‌ستیپێكرد و تا رۆژی 20 نیسانی هه‌مان ساڵ به‌رده‌وامبوو.
قوناغی چواره‌می ئه‌نفال له رۆژی 3 ئایاری 1988 له ناوچه‌ی قه‌ڵا سێوكه و دۆڵی زێی بچووك ده‌ستیپێكرد و تا رۆژی 15 ئاداری هه‌مان ساڵ به‌رده‌وامبوو.
قوناغه‌كانی پێنجه‌م و شه‌شه‌م و حه‌وته‌می ئه‌نفال ناوچه‌كانی شه‌قڵاوه و رواندزی گرته‌وه كه له رۆژی 15 ئایاری 1988 تا رۆژی 25 ئایاری هه‌مانی ساڵ به‌رده‌وامبوو.
قوناغی هه‌شته‌می ئه‌نفال له رۆژی 26 ئابی 1988 له بادینان ده‌ستیپێكرد و تا رۆژی 9 ئه‌یلولی هه‌مانی ساڵ به‌رده‌وامبوو.
به‌عس له هه‌شت قوناغی ئه‌نفال ته‌واوی گونده‌كانی ئه‌م ناوچانه و زۆرێك له شارۆچكه و ناحییه‌كانی خاپوور كرد و دانیشتوانی به زۆره‌ملێ بۆ ناوچه‌كانی دیكه، له‌وانه ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق گواسته‌وه كه به‌هۆیه‌وه زیاتر 182 هه‌زار هاووڵاتی سڤیل كۆمه‌ڵكوژ و گوله‌باران و زینده به‌چاڵكران و زیاتر له چوار هه‌زار گوند و ئاوایی خاپوور كران.
پرۆسه‌ی ئه‌نفاڵ پاش ئه‌وه‌ی روویدا كه رۆژی 18 ئاداری 1987 عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید كراوه به‌رپرسی نووسینگه‌ی شیمالی حزبی به‌عس و له لایه‌ن سه‌دامه‌وه ده‌سه‌ڵاتێكی ره‌های پێدرا بۆ جێبه‌جێكردنی پرۆسه‌ی ئه‌نفال و باره‌گاكه‌شی له كه‌ركووك بوو.
به‌عس بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌م جینۆسایده هێزێكی زۆری سه‌ربازی له تانك و زرێپۆش به‌كارهێنا و بوودجه‌یه‌كی زۆریشی بۆی ته‌رخانكرد، به شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاویش پشتی به چه‌كداره كرێگیراوه‌كانی (جاش) به‌ست بۆ سه‌رخستنی پرۆسه‌ی ئه‌نفال.