راگه‌یه‌ندراوێك له لێژنه‌ی باڵای سیسته‌می بایۆمه‌تری
K24 - هه‌ولێر:
لیژنه‌ی باڵای تۆماری مووچه‌خوران له سیستمی بایۆمه‌تری، سه‌رجه‌م مووچه‌خورانی (سوودمه‌ندانی بیمه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی – که‌س وکاری سه‌ر به‌رزی شه‌هیدان و ئه‌نفال کراون – خانه نشین)، ئاگادار ده‌کاته‌وه که له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو ناویان له لیستی دواکه‌وتن ناونووس کردووه، به هیچ جۆرێک ڕۆژی شه‌ممه 15-4-2017 سه‌ردانی ژووری عه‌ملیاتی پارێزگاکان نه‌که‌ن، تاوەکو که‌یسه‌کان یه‌کلایی ده‌بیته‌وه لە لیژنه‌ی باڵای تۆماری بایۆمه‌تری و دواتر له رێگه‌ی ژووری عه‌مه‌لیاتی پارێزگاکانه‌وه ئاگادار ده‌کرینه‌وه..
لیژنه‌ی باڵای تۆماری مووچه‌خوران له سیستمی بایومه‌تری
14ی نیسانی 2017