حكوومه‌تی هه‌رێم: حكومه‌تی عێراق له قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی زیانلێكه‌وتووان كه‌مته‌رخه‌مە
"به گوێره‌ی پێویست به ئه‌ركی خۆی هه‌ڵنه‌ستاوه"
K24 - گه‌رمیان:
له ساڵوه‌گه‌ری بیست و نۆ ساڵه‌ی تاوانی ئه‌نفال، مه‌حموود حاجی ساڵح وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان به كوردستان بیست و چواری راگه‌یاند كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به گوێره‌ی پێویست كاری بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی كه‌سوكاری قوربانیان كردووه. وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان گووتیشی حكومه‌تی عێراق له قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی زیانلێكه‌وتووان كه‌مته‌رخه‌مە و به گوێره‌ی پێویست به ئه‌ركی خۆی هه‌ڵنه‌ستاوه.