"ئه‌سه‌د بڕیاری له سێداره‌دانی خۆی واژۆكرد"
نووسه‌رێكی بریتانی له دواین دیداری ئه‌سه‌د توڕه بووه
K24 - هه‌ولێر:
پێده‌چێت، ئه‌و دیداره‌ی ئاژانسی هه‌واڵی فه‌ڕه‌نسی رۆژی 13/4/2017 له‌گه‌ڵ به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆكی سووریا سازیكرد، ده‌ره‌نجامی پێچه‌وانه‌ی له‌سه‌ر ئه‌سه‌د هه‌بووبێت، چونكه پاش هێرشه كیمیاییه‌كه‌ی خان شێخۆن، هه‌وڵ ده‌دات، رووی خۆی سپی بكاته‌وه.
ئه‌و دیداره به خراپ ناوبراوه و كاردانه‌وه‌ی نێگه‌تیڤی له‌سه‌ر ئاژانسه فه‌ڕه‌نسییه‌كه‌ش دروستكردووه، هه‌ر ئه‌وه‌ش پاڵی به ئاژانسی هه‌واڵی "فرانس پرێس"ـهوهنا له‌باره‌ی ئه‌و دیداره‌وه روونكردنه‌وه بدات و رایانگه‌یاندووه" ئه‌و دیداره، دیدارێكی ئاسایی نه‌بووه و له كاتی تۆماركرندا، ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی حكومه‌تی سووریا سه‌رپه‌رشتیان كردووه و ته‌نها ره‌زامه‌ندییان له‌سه‌ر چه‌ند پرسیارێك ده‌ربڕیووه بۆ ئه‌وه‌ی ئاراسته‌ی ئه‌سه‌د بكرێت".
یه‌كێك له دیارترین نووسه‌رانی رۆژئاواش، كه له‌و دیداره توڕه بووه و ده‌رحه‌ق به سه‌رانی رژێمی سووری كاردانه‌وه‌ی نواندووه و كوشتارگه‌كه‌ی خان شێخونی به كارێكی قیزه‌ون داناوه" پیرس مۆرگان"ـه و نوسیوویه‌تی" كاتی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌سه‌د بۆ پرسیاری كیمیابارانكردنهكه، به ده‌م و چاوییه‌وه شه‌رمه‌زاری ده‌بینرا، به تایبه‌تی وه‌ڵامی پرسیاری خنكاندنی منداڵانی خان شیخۆن".
هه‌ر بۆیه "مۆرگان" له وتارێكدا له رۆژنامه‌ی"ده‌یلی مه‌یل"ـی بریتانی، به‌شار ئه‌سه‌د به بكوژ و خوێن‌ڕێژ و شه‌رمهێنه‌ر بۆ مرۆڤایه‌تی ناوده‌بات و ره‌خنه‌ی توند له هه‌ڵسوكه‌وته خۆبهزلزانینهكهی و خۆدزینه‌وه‌ی له كوشتارگانهی به‌رامبه‌ر مرۆڤایه‌تی كردوونی گرتووه و ده‌ڵێت" ئه‌مه شتێكی نوێ و سوپرایزێك نییه له ئه‌سه‌ده‌وه، چونكه له كۆتاییدا ئه‌و هیچ شتێك ده‌رباره‌ی مرۆڤبوون نازانێت".
ئه‌و نووسه‌ره هێرشی توند ده‌كاته سه‌ر ئه‌سه‌د و به بونه‌وه‌رێكی پیس ناوی ده‌بات و قسه‌كانی ده‌رباره‌ی "به‌كارنه‌هێنانی كیمیایی و نه‌بوونی چه‌كی كیمیایی" هێنده‌ی دیكه نیگه‌رانی كردووه، هه‌ر بۆیه نوسیوویه‌تی" به كیمیابارانه‌كه‌ی ئه‌مجاره، به‌شار ئه‌سه‌د واژۆی له سێداره‌دانی خۆی كردووه".