بۆمبه زه‌به‌لاحه‌كه‌ی ئه‌مریكا ئاشكرا ده‌كرێت
له "دایكی بۆمبه‌كان" گه‌وره‌تره و ده‌توانێت به‌ربه‌ستی كۆنكریتی زۆر ئه‌ستوور و ده‌رگای پۆڵایینی دژه ته‌قینه‌وه هه‌ڵته‌كێنێت
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌و بۆمبه گه‌وره‌ی ئه‌مریكا له ئه‌فغانستان به‌كاریهێنا، ناوی(GBU- 43) بوو و به"دایكی بۆمبه‌كان" ناسراوه، ئه‌و بۆمبه زۆر تایبه‌تمه‌نده و كاتی خۆی بریتانییه‌كان دژی نازییه‌كانی ئه‌ڵمانیا له كاتی جه‌نگی جیهانیی دووه‌م، دروستیان كردووه و دواتر له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه په‌ره‌ی پێدراوه، به‌ڵام ئه‌مریكا هه‌ر ئه‌و بۆمبه زه‌به‌لاحه نا ئه‌تۆمییه‌ی نییه و خاوه‌نی بۆمبی گه‌وره‌تر و مه‌ترسیدارتره، ئه‌ویش بۆمبی(GBU-57) وكێشه‌كه‌ی 14 ته‌نه و ده‌توانێت هه‌موو به‌ربه‌سته كۆنكریتی و پۆڵایینه‌كان ببڕێت.
ئه‌وه‌ی چه‌ند رۆژێك پێشتر له ئه‌فغانستان به‌كاریهێنا، بۆمبی (GBU-43) بوو كه كێشه‌كه‌ی(9797) كیلۆگرامه، یه‌كێكه له‌و 15 بۆمبه‌ی تا ئێستا دروستكراوه، ئه‌ویش ئه‌و كاته به‌رهه‌مهێنرا، كه سوپای ئه‌مریكا ساڵی 2001 له كاتی گه‌ڕان به دوای ئوسامه بن لادن، هه‌ستیكرد، بۆ هه‌ڵته‌كاندنی ئه‌و تۆڕه تونێله‌ی ناوچه سه‌خته‌كانی ئه‌فغانستان پێویستی پێیه‌تی.
به‌ڵام هیچ كاتێك ئه‌و بۆمبه‌ی له جه‌نگه‌كاندا به‌كارنه‌هێنابوو، تا ئه‌و كاته‌ی فڕۆكه‌یه‌كی ئه‌مریكی له جۆری (MC-130) له ناوچه‌ی ئاچینی هه‌رێمی قه‌نده‌هاری ئه‌فغانستان، نزیك له سنووری پاكستان، له 13/4/2017 تێكشكێنرا.
شاره‌زایان ده‌رباره‌ی به‌كارهێنانی ئه‌و بۆمبه گه‌وره‌یه ده‌ڵێن" به زۆریی بڕیاری به‌كارهێنانی ئه‌و بۆمبه، بڕیارێكی هونه‌رییه دژی ئامانجێكی دیاریكراو، وه‌ك تونێل و ئه‌شكه‌وته سه‌خته‌كان له ناوچه چۆڵه‌كاندا. په‌یامی شه‌پۆله به‌هێزه‌كانی ئه‌و بۆمبه‌ش، ته‌نها بۆ چه‌كدارانی رێكخراوی داعش نه‌بووه، به‌ڵكو بۆ كۆریای باكووریشه كه شوێنی به‌رهه‌مهێنانی چه‌كه ئه‌تۆمییه‌كانی خستووه‌ته ناو دڵی زه‌وی و له قوڵایی خاكدا خه‌ریكی ئه‌و كاره‌یه. بۆ ئێرانیش هه‌ر راسته، چونكه دامه‌زراوه‌كانی پیتاندنی یۆرانیۆمی له ژێر چیایه‌كی پڕ له ماده‌ی "گرانیت"دا دروستكردووه.
به‌رپرسێكی ئه‌مریكی كه ناوی خۆی ئاشكرا نه‌كردووه گوتوویه‌تی" ئه‌مه په‌یامی سه‌رۆك تره‌مپیشه بۆ فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كان، چونكه ده‌سه‌ڵاتی پێدابوون خۆیان له كاتی پێویست بتوانن بڕیاری گرنگ بده‌ن، بڕیارێك كه سه‌رۆكی پێشوو هیچ كاتێك بیریشی لێنه‌كردبووه‌وه".
جه‌نه‌راڵی خانه‌نشینكراوی هێزی ئاسمانی ئه‌مریكی" جۆ دیڤ دیبتولا" كه ساڵی 2001 یفه‌رمانده‌ی پێشووی ناوه‌ندی ئۆپه‌راسیۆنی ئاسمانیی هێزه‌كانی ئه‌مریكا بووه له ئه‌فغانستان، ده‌ڵێت" بۆمبی (GBU-43) پێشخرا بۆ ئه‌وه‌ی جێگه‌ی بۆمبی "دیزی كاته‌ر" بگرێته‌وه".
دیزی كاته‌ریش یه‌كه‌مجار له دژی شوێنی نیشتنه‌وه‌ی فڕۆكه‌ی هێلیكۆپته‌ر له جه‌نگی ڤێتنام به‌كارهێنرا، ئه‌وه‌ش بۆ دروستكردنی كاریگه‌ریی ده‌روونی بوو له‌سه‌ر ڤێتنامییه‌كان به‌هۆی ده‌نگه گه‌وره‌كه‌یه‌وه.
ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ی ئه‌مریكا و به‌رپرسانی دیكه‌ی ئه‌و وڵاته‌ش ده‌ڵێن" له كۆگا و جبه‌خانه سه‌ربازییه‌كانیدا، ئه‌مریكا بۆمبی زۆر گه‌وره‌تری هه‌یه‌و كێشی ده‌گاته 14 هه‌زار كیلۆگرام، ئه‌ویش ناوی (GBU-57)ـه و ده‌توانێت له دژی پێگه‌كانی تاقیكردنه‌وه ئه‌تۆمییه‌كانی كۆریای باكوور زۆر كاریگه‌ر بێت، چونكه زۆر به‌هێزه و له توانایدایه به‌ربه‌ستی كۆنكریتی ئه‌ستوور و ده‌رگای پۆڵای دژه ته‌قینه‌وه‌ش ببڕێت و هه‌ڵیانبووه‌شێنێ".