تەرمی ھاووڵاتیەك لە نێو رووبار دۆزرایەوە
"بە گوتەی كەسوكاری بۆ كۆكردنەوەی دار چووەتە سەر رووبار"
K24 - سۆران
نەقیب ھاوار ئەرگوشی گوتەبێژی پۆلیسی سۆران بە كوردستان24 راگەیاند: "بەرەبەیانی ئەمڕۆ تەرمی هاووڵاتیەک بەناوی جەمال محەمەد حەمید تەمەن 44 ساڵ لە ناو رووباری باڵەکیانی دەڤەری سۆران دۆزرایەوە".
گوتیشی: "تەرمەکەی دەرهێنراو رەوانەی پزیشکی دادی سۆران کراوە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستیپێکردووە، بەپێی گوتەی کەسوکاری ناوبراو بە مەبەستی کۆکردنەوە دار چووەتە سەر رووبارەکە دواتر کەوتووەتە ناو رووبارو بەوهۆیەوە خنکاوە".
ئەمە لەكاتێكدایە دوێنێش تهرمێكی نهناسراو له رووباری شانهدهر دۆزرایەوە و پۆلیسی سۆرانیش بۆ لێكۆڵینهوه له هۆكاری گیان لهدهستدانی ئهو كهسه، تهرمهكهی رهوانهی پزیشكی دادی ههولێر كردووه.