ڤیدیۆیه‌كی دیكه‌ی كاتی ته‌قینه‌وه‌ی "دایكی بۆمبه‌كان" بڵاوده‌بێته‌وه
"ئامانجه‌كه وێران ده‌كات"
K24 - هه‌ولێر:
ڤیدیۆیه‌كی نوێی ساته‌كانی سه‌ره‌تای ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبی (GBU - 43 ) كه به دایكی بۆمبه‌كان ناسراوه بڵاوده‌بێته‌وه و توانای وێرانكاریی ئه‌و بۆمبه ده‌بینرێت كه ئه‌مریكا، پاش ئه‌وه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی له جۆری (MC-130) له ناوچه‌ی ئاچینی هه‌رێمی قه‌نده‌هاری ئه‌فغانستان، نزیك له سنووری پاكستان، له 13/4/2017 تێكشكێنرا دژی داعش له‌و وڵاته به‌كاریهێنا.
ئه‌و بۆمبه كێشه‌كه‌ی (9797) كیلۆگرامه و یه‌كه‌مجاره هێزه‌كانی ئه‌مریكا به‌كاریده‌هێنن و توانای بڕینی به‌ربه‌ستی كۆنكریتی و پێكانی ئامانجه‌كه‌ی هه‌یه ئه‌گه‌ر له ناو تونێل و قوڵایی زه‌ویشدا بێت.
له ڤیدیۆكه‌شدا ده‌بینرێت، سه‌ره‌تا ئاگرێك به‌رزده‌بێته‌وه و دواتر له خواره‌وه‌ی زه‌وییه‌كه‌دا ده‌ته‌قێته‌وه و ته‌قینه‌وه‌یه‌كی به‌هێزی رووده‌دات.