ژماره‌یه‌ك له هونه‌رمه‌نده ناوداره‌كانی توركیا به‌ره‌ی به‌ڵێ هه‌ڵده‌بژێرن
ئیبراهیم تاتلیسی و بیرین سات و برایه‌كی سه‌رۆكی پارتی گه‌لی كۆماری و موراد یڵدرم له ناو ئه‌و كه‌سانه‌دان كه پاڵپشتی گۆڕانكاریی ده‌ستوور ده‌كه‌ن
K24 - هه‌ولێر:
دوای ئه‌وه‌ی پارتی داد و گه‌شه‌پێدان، سه‌ركه‌وتوو بوو، له تێپه‌ڕاندنی، پرۆژه‌ی هه‌مواركردنی ده‌ستووری وڵات و دیاریكردنی رۆژی 16/4/2017 وه‌ك رۆژی ئه‌نجامدانی راپرسی جه‌ماوه‌ریی، سه‌ركرده‌كانی ئه‌و پارته هه‌ڵمه‌تی بانگێشتكردنی خه‌ڵكی توركیایان بۆ ده‌نگدان به " به‌ڵێ" بۆ گۆڕانكارییه ده‌ستورییه‌كه ده‌ستپێكرد، تا بتوانن سیستمی په‌رله‌مانی وڵات بگۆڕن بۆ سه‌رۆكایه‌تی و ده‌سه‌ڵاتێكی فراوانتر به سه‌رۆككۆمار ببه‌خشن.
له چوارچێوه‌ی هه‌وڵه‌كانی رازیكردنی رایگشتی، پارتی داد و گه‌شه‌پێدان پێش چه‌ند رۆژێك په‌نای بردووه‌ته به‌ر كۆمه‌ڵێك له هونه‌رمه‌نده ناوداره‌كان و پیاوانی كار له توركیا، تا له رێگه‌ی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه به‌شداری له راكێشانی خه‌ڵك بۆ ده‌نگدان به "به‌ڵێ" بكه‌ن و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ناوی" به‌ڵێ بۆ هه‌مواركردنی ده‌ستوور"ـیان له ههڵمهتهكهیانناوه.
ئه‌مه‌ش دیارترین ئه‌و هونه‌رمه‌ند و كه‌سایه‌تییه ناودارانه‌ی توركیان كه له‌و هه‌ڵمه‌ته‌دا به‌شدارییان كردووه و پاڵپشتی خۆیان بۆ پارتی داد و گه‌شه‌پێدان ده‌ربڕیووه.

ئیبراهيم تاتليسيس
هونه‌رمه‌ندی ناودار"ئیبراهیم تاتڵیسیس" یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌یه پاڵپشتی خۆی بۆ گۆڕانكاری ده‌ستوور ده‌ربڕیووه و له رۆژی یه‌كه‌مه‌وه چووه‌ته پاڵ ئه‌و به‌ره‌یه‌ی بانگه‌شه بۆ "به‌ڵێ" ده‌كه‌ن.
ئه‌و هونه‌رمه‌نده كه خاوه‌نی جه‌ماوه‌رێكی فراوانه له ڤیدیۆیه‌كدا كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه ده‌ڵێت" له پێناو توركیایه‌كی به‌هێزدا، ده‌ڵێم به‌ڵێ بۆ ده‌ستووری نوێ".
تاتلیسیس یه‌كێكه له ناودارترین هونه‌رمه‌نده‌كانی سه‌ده‌ی رابردوو، به گووتنی گۆرانی "ئهرابێسك" كه تا راده‌یه‌ك له ئاوازه عه‌ره‌بییه‌كانه‌وه نزیكه، ناوبانگێكی گه‌وره‌ی په‌یداكرد.

جه‌لال كلچدار ئۆغلو
له جیاوازییه‌كانی راپرسی له‌سه‌ر هه‌مواركردنی ده‌ستووری توركیا، جه‌لال كلچدار ئۆغلو برای سه‌ركرده‌ی پارتی گه‌لی كۆماری "كه‌مال كلچدار ئۆغڵو"ـش هاته ریزی ئه‌وانه‌ی بانگه‌شه بۆ ده‌نگدان به "به‌ڵێ" ده‌كه‌ن، له كاتێكدا براكه‌ی كه سه‌ركرده‌ی پارتێكی دیرینی جه‌ماوه‌ریی توركیایه‌و دژی هه‌مواركردنی ده‌ستووره و ره‌تیكردووه‌ته‌وه له راپرسییه‌كه‌دا ده‌نگ له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌ردۆغان بدات.
جه‌لال پێش چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك له ئه‌نجامدانی راپرسییه‌كه، ده‌ستبه‌رداری پارتی گه‌لی كۆماری توركیا بوو و چووه ریزه‌كانی پارتی داد و گه‌شه‌پێدانی توركیاوه، ئه‌و پارته‌ی وه‌ك نه‌یاری سه‌رسه‌ختی پارته‌كه‌ی براكه‌ی ناسراوه، هۆكاری وازهێنانی له پارتی گه‌لی كۆماریی، به‌هۆی دروستبوونی ناكۆكییه‌وه بووه له‌گه‌ڵ چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كی ئه‌و حزبه‌دا.

بيرين سات
هونه‌رمه‌ندی ناودار"بیرین سات" یه‌كێكی دیكه‌یه له‌و كه‌سایه‌تییه دیارانه‌ی سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی پێشتر له نه‌یارانی سیستمی سه‌رۆكایه‌تی بوو له توركیا، به‌ڵام دواجار هاته ریزی ئه‌و كه‌سانه‌ی بانگه‌شه بۆ گۆڕاكاری ده‌ستووری وڵات ده‌كه‌ن و داواده‌كه‌ن خه‌ڵكی به "به‌ڵێ" ده‌نگ بده‌ن.
موراد يڵدرم
هه‌روه‌ها هونه‌رمه‌ندی به ناوبانگ"موراد یڵدرم" پاڵپشتی خۆی بۆ هه‌ڵمه‌تی پاڵپشتی بۆ گۆڕانكاری ده‌ستوور ده‌ربڕیووه.
له ڤیدیۆیه‌كدا داوا له ده‌نگده‌ران ده‌كات، به "به‌ڵێ" ده‌نگ بده‌ن، وده‌ڵێت" ئێمه ده‌وڵه‌تێكی گه‌وره‌و به‌هێزین، بۆ ئه‌وه‌ی به‌هێزتربین ده‌ڵێم "به‌ڵێ".
ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی هونه‌رمه‌نده توركه‌كه، پاش چه‌ند مانگێك له‌وه دێت كه ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆككۆماری توركیا، به رێگه‌ی ته‌له‌فۆن، داوای له خێزانی ئیمان ئه‌لبانی، شاجوانی مه‌غریب كرد، تا كچه‌كه‌یان بده‌ن به‌و هونه‌رمه‌نده توركه، ئه‌و خێزانه‌ش رازیبوون و سه‌ره‌نجام موراد و ئیمان به‌یه‌ك گه‌یشتن.
به‌و بۆنه‌یه‌شه‌وه، ئه‌ستێره توركییه‌كه، دوای چه‌ند هه‌فته‌یه‌كی كه‌م ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیری له ئیستانبوڵ سازكرد و دوای ئه‌ڵقه گۆڕینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ شاجوانه مهغریبییهكهدا، ئه‌ردۆغان دیارییه‌كی پێبه‌خشین.
جگه له‌وانه هه‌ریه‌ك له یاریزانی توركی ئه‌ردا تۆران و كه‌سایه‌تییه ناوداره‌كانی وه‌ك " مسته‌فا چیچلی، موراد بوز، جیم یه‌ڵماز، هالوك، سیلا" چونه‌ته ریزی ئه‌وانه‌ی له به‌رژه‌وه‌ندی گۆڕانكاریی ده‌ستووری توركیا بانگه‌شه ده‌كه‌ن و بڕیاریانداوه خۆشیان ده‌نگ به "به‌ڵێ" بده‌ن.