باوك و كچێكی كورد خۆيان بۆ سه‌رۆكايه‌تى ئێران ده‌پاڵێون

رێگە نەدرا كچەكە خۆی كاندید بكات

K24 - تاران

دوای ئەوەی رۆژی پێنج شەممەی رابردوو باوك و كچێكی كوردی رۆژھەڵاتی كوردستان ویستیان خۆیان بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار ئێران كاندید بكەن، بەڵام رێگە بە كچەكە نەدرا خۆی كاندید بكات، باوكی كچەكە كەخۆی كاندید كردووە، بە كوردستان 24 گوت: "دەسەڵاتدارانی ئێران دەبێ رێگە بە كوردەكانیش بدەن خۆیان نیشان بدەن".