پرۆسەی دەنگدان بۆ گۆڕینی دەستووری توركیا دەستیپێكرد

زیاتر لە 55 ملیۆن و 340 ھەزار كەس مافی دەنگدانیان ھەیە

K24 - ھەولێر

كاتژمێر 7 بەیانی ئەمڕۆ، بنكەكانی دەنگدان لە توركیا بۆ گۆڕینی دەستووری توركیا لە پەرلەمانیەوە بۆ كۆماری دەستپێكرد.

زیاتر لە 55 ملیۆن و 340 ھەزار كەس مافی دەنگدانیان ھەیە و زیاتر لە 147 ھەزار سندووقی دەنگدانیش دانراوە.

ھەریەكە لە ئاكەپە و مەھەپە پشتگیری لە سستمی سەرۆكایەتی دەكەن و ھەدەپە و جەھەپەش دژی سستمی سەرۆكایەتین.

لە پرۆسەكەدا 10 پارتی سیاسی بۆیان ھەیە نوێنەرایان لەسەر سندووقی دەنگدان.