جیرارد: جیهان له چاوه‌ڕوانی له دایكبوونی ئه‌ستێره‌یه‌كی گه‌وره‌دایه
پێیوایه ژیانی به‌رگریكارانی به‌هۆی ئه‌م یاریزانه له مه‌ترسیدایه
ستیڤن جیرارد كاپتنی پێشووی یانه‌ی لیڤه‌رپوولی ئینگلیزی، له لێدوانێكدا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه یاریزانێك له مانچێسته‌ر سیتی هه‌یه داهاتوویه‌كی گه‌ش چاوه‌ڕێیه‌تی.
شه‌وی رابردوو لیرۆی سانی ناوه‌ڕاستكاری مانچێسته‌ر سیتی رۆڵی گه‌وره‌ی له سه‌ركه‌وتنی یانه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر ساوسهامپتن بینی، دوای ئه‌م ئاسته‌به‌رزه‌ی ستیڤن جیرارد ستایشی ئاستی ئه‌و یاریزانه ئه‌ڵمانیاییه‌ی كرد و به یاریزانێكی به‌هره‌مه‌ندی وه‌سف كرد.
جیرارد كه ئێستا سه‌رپه‌رشتی ئه‌ركی مه‌شق و راهێنانی ئه‌كادیمیای لیڤه‌رپوول ده‌كات، له لێدوانێكدا بۆ BT Sportـی ئینگلیزی ده‌ڵێت: سانی خاوه‌نی به‌هره‌یه‌كی شاراوه‌ی گه‌وره‌یه، پێموایه جیهان له چاوه‌ڕوانی له دایكبوونی ئه‌م ئه‌ستێره‌یه‌یه.
جیرارد گوتیشی: سانی له ریزی ئه‌ستێره گه‌وره‌كانه، به‌رگریكاران كاتێك رووبه‌ڕووی ئه‌م یاریزانه ده‌بنه‌وه بارودۆخیان ده‌كه‌وێته مه‌ترسییه‌وه.
لێرۆی سانی 21 ساڵ، هاوینی رابردوو له یانه‌ی شالكێ ئه‌ڵمانیاوه بۆ ریزه‌كانی مانچێسته‌ر سیتی گواسترایه‌وه، له یه‌كه‌مین وه‌رزی له پرێمه‌رلیگ، به‌شداری تۆماركردنی 21 گۆڵی كردووه.
